riklam

قوباد تاڵەبانی پەیامێك بۆ ساڵیادی كیمیارانكردنی هەڵەبجە بڵاودەكاتەوە

کوردستان 11:36 AM - 2022-03-16

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەمساڵدا هەرچی لەتواناماندا بێت كاردەكەین بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەو شەهیدانەی كە لە وڵاتی ئێرانن كە ئێسك و پروسكیان گەورەترین بەڵگەن لەسەر دڕندانەترین تاوانەكانی مێژوو. دەشڵێت: ئەمەشدا پێداچوونەوە دەكەین بەلیستی قەرەبووكردنەوەكاندا، بەتایبەتی ئەوانەی تا ئێستا زەویان وەرنەگرتووە، هەوڵی دابینكردنی زەویان بۆ دەدەین. 

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: لە یادی ٣٤ ساڵەی مەرگەساتی هەڵەبجەدا، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و كەسوكاری سەربەرزیان دادەنوێنێن، لەم یادەدا رایدەگەیەنین لەمساڵدا هەرچی لەتواناماندا بێت كاردەكەین بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەو شەهیدانەی كە لە وڵاتی ئێرانن، ئێسك و پروسكی ئەو ئازیزانەمان گەورەترین بەڵگەن لەسەر یەكێ لەدڕندانەترین تاوانەكانی مێژووی مرۆڤایەتی. 
راشیگەیاند: بەدواداچوونی تەواو دەكەین بۆ دۆسیەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجەو هەوڵی دۆزینەوەو گەڕانەوەیان دەدەین بۆ ناو خێزان و كەسوكارەكانیان لەڕێی پشكنینی DNA، لەگەڵ ئەمەشدا پێداچوونەوە دەكەین بەلیستی قەرەبووكردنەوەكاندا، بەتایبەتی ئەوانەی تا ئێستا زەویان وەرنەگرتووە، هەوڵی دابینكردنی زەویان بۆ دەدەین. 
لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا رایگەیاند: بەردەوامیش دەبین لەگفتوگۆكانمان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بۆ فشاری زیاتر لەپێناو قەرەبووكردنەوەی تەواوی كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە، نوێنەرانی كوردیش لە بەغدا دەبێت ئەم پرسە بكەنە ئەولەوییەتی كاری خۆیان.
PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket