riklam

سه‌رۆك كۆمار: هه‌ڵه‌بجه‌ زامێكه‌ ساڕێژ نه‌بووه‌

عیراق 10:36 AM - 2022-03-16

به‌بۆنه‌ی 16-3 ڕۆژی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆیته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: هه‌ڵه‌بجه‌ زامێكی ساڕێژ نه‌بوو و ئازارێكی له‌ یادنه‌چووه‌. 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 
د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق: "ھه‌ڵه‌بجه‌ زامێكی سارێژ نه‌بوو، ئازارێكی له‌یاد نه‌چوو، به‌خه‌مێكی قووڵ وشكۆوه‌ یادی كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان وسارێژكردن وسرینه‌وه‌ ئاسه‌واری ئه‌و تاوانه‌ دڕنده‌یه‌ دژ به‌مرۆڤایه‌تی، سڵاو له‌ گیانی به‌رزه‌ فڕی پێنج ھه‌زار كۆتری سپی".
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket