riklam

ئاسۆ مامەند: تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنرێت

کوردستان 09:32 PM - 2022-03-15

لە بیرەوەری 34مین ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ئاسۆ مامەند پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، هەڵەبجە دەستە خوشكی كەركوكە و هەرگیز زامی قوڵی هەڵەبجەییەكان لە یاد ناكەین.

دەقی پەیامەكە:
16ی ئاداری ئەم ساڵ 34 ساڵ بە سەر تاوانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، كە بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە لەلایەن حكومەتی ئەو كاتەی عیراقەوە، بە چەكی قەدەغەكراوی كیمیاوی بۆمبباران كرا و لە ئەنجامدا پێنج هەزار هاووڵاتی بێ تاوان شەهید بوون، و زیاتر لە 10 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون و بە هەزاران كەسی دیكەش ئاوارە و پەناهەندەی وڵاتان بوون.

ئەم تاوانە بۆ هەمیشە وەكو پەڵەیەكی رەش و قێزەوەن بە نێوچەوانی بكەران و ئەنجامدەرانی دەمێنێتەوە و لە یاد و یادەوەری میللەتەكەشماندا بە زیندوێتی دەمێنێتەوە.

لە بیرەوەری ئەم مەرگەساتەدا، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تاوانە دڕندانەیە، هاوكات داواش لە وڵاتان و رێكخراوە مرۆڤدۆستەكانی دونیا دەكەین، ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنن و وەكو بەشێك لە كۆمەڵكوژی دژ بە مرۆڤایەتی مامەڵەی لە تەكدا بكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە كارەسات و تاوانی لەو شێوەیە بەرامبەر بە هیچ گەل و نەتەوەیەك دووبارە نەبێتەوە.

هەڵەبجە دەستە خوشكی كەركوكە و هەرگیز زامی قووڵی هەڵەبجەییەكان لە یاد ناكەین و بە بەشێكی دانەبڕاو لە جەستەی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان سەیری دەكەین، و بە یەكەوە روبەڕووی نادادیی و دیكتاتۆری و بیری شۆڤێنییەت دەبینەوە.

لە بیرەوەری 34 مین ساڵەی كیمیابارنكردنی هەڵەبجە..!
سڵاوو وەفا بۆ رۆحی پاكی قوربانیانی هەڵەبجە!
مردن و سەر شۆڕی بۆ ئەنجامدەر و هاوكارانی ئەو تاوانە قێزەوەنە!

ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket