riklam

مەكتەبی سیاسی:یەكێتی هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە

کوردستان 06:25 PM - 2022-03-15

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنی ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانیكردنی هەڵەبجە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: پاش تێپەڕبونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر ئەو كارەساتەدا، دوای بونە پارێزگای ئەو شارە، هێشتا لەدامەزراوە رەسمیەكانی حكومەتی عیراقی فیدڕاڵدا وەك پێویست بەڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە بەپارێزگای نۆزدەیەمی عیراق نەچۆتە واری جێبەجێكردنەوەو لەدابینكردنی مافەدەستوریی و یاساییەكاندا دڵنەوایی نەكراوەتەوە.دەشڵێت: لەم یادەداجارێكی تر بۆ هەموو لایەكی دووپاتدەكەیەنەوە لەپێناو ساڕێژبونی ئەو برینانەی كە تاكو ئێستا بەشێكی زۆر لەخەڵكەكەی بەدەستیەوە دەناڵێنن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی حكومەت و حزبەوە هەوڵەكان زیاترچڕ دەكاتەوە كە خزمەتگوزاری زیاتر بە هەڵەبجەو دانیشتوانی ناوچەكە بگەیەنێت.

راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان  
 بۆ ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە  
ئەمڕۆ یادی سی و چوار ساڵەی دڕندانەترین تاوانی دژ بەگەلەكەمان دەكەینەوە كە لە چەند چركەیەكدا رژێمی بەعس بەچەكی كۆمەڵكوژی كیمیاویی لەپارێزگای هەڵەبجەیداو هەزاران هاووڵاتی شەهیدو برینداركردو هەر بەهۆی ئەم پەلامارە سامناكە دژ بەمرۆییەوە چەندین خێزان لەیەكتری دابڕان كە تاكو ئێستاش بەشێكیان لەچاوەڕوانی بەیەكتر شادبونەوەدان هەروەها ژمارەیەكی زۆری بریندارو بەركەوتە تاكو ئێستا بەهۆی كاریگەری زامەكانی ئەو چەكەوە دەناڵینن.
ئەو كارەساتەی كەسی و چوار ساڵ لەمەوبەر شۆڤینیەكانی بەعس بەسەر ئەم شارەیاندا هێنا رقێك بوو بەرامبەر رۆڵی مێژوویی هەڵەبجە كە لەجوڵانەوەی فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیدا چەندین زانا و عەلامەی ئایینی كورد پەروەرو گەورە شاعیرو خاوەن قەڵەمی بوێری بەبیری پێشكەوتوخوازی و كوردایەتی پەروەردەو  گۆشكران كە لەڕاپەڕین و شۆڕشەكانی گەلەكەماندا رۆڵی پێشەنگیان هەبوو بەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا یەكەمین مەفرەزە سەرەتاییەكانی ئەم سنورە لەشارەزوورو دەوروبەری چەكی مەردایەتی و بەرگرییان دژ بەزوڵم و ستەمی بەعس هەڵگرت و بانگی دەستپێكردنەوەی شۆڕشیاندا. 
پاش تێپەڕبونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر ئەو كارەساتەدا وێڕای هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجەو گوندەكانی دەوروبەری كە پێشتر وێران و تەختكرابون، دوای بونە پارێزگای ئەو شارە، زۆرینەی دەزگا حكومی و خزمەتگوزارییەكانی لێ  دامەزرا، بەڵام هێشتا لەدامەزراوە رەسمیەكانی حكومەتی عیراقی فیدڕاڵدا وەك پێویست بەڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە بەپارێزگای نۆزدەیەمی عیراق نەچۆتە واری جێبەجێكردنەوەو لەدابینكردنی مافەدەستوریی و یاساییەكاندا دڵنەوایی نەكراوەتەوە.
  كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی جینۆسایدی شانزەی سێ و هاووڵاتیانی بەشەرەفی هەڵەبجەی هەمیشە خۆڕاگڕ، لەم یادەداجارێكی تر بۆ هەموو لایەكی دووپاتدەكەیەنەوە لەپێناو ساڕێژبونی ئەو برینانەی كە تاكو ئێستا بەشێكی زۆر لەخەڵكەكەی بەدەستیەوە دەناڵێنن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی حكومەت و حزبەوە هەوڵەكان زیاترچڕ دەكاتەوە كە خزمەتگوزاری زیاتر بە هەڵەبجەو دانیشتوانی ناوچەكە بگەیەنێت لەپێناو دابینكردنی ژیاننێكی ئاسودەو پڕ لە كامەرانی و رەوینەوەی یەكجارەكی گشت مەینەتیەكان و بەرزڕاگرتنی  یادو ناوی  گشت  قوربانیانی  ئەو كارەساتە.
نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجەوقوربانیانی جینۆسایدی گەلەكەمان.            
  مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket