لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری ی.ن.ك ده‌ستبه‌كاربوو
ڕیپۆرتاژ 01:20 PM - 2022-03-14
پێشنیوه‌ڕۆی 14/3/2022 له‌هۆڵی شه‌هیدانی 1ی شوباتی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێر، مه‌ڕاسیمێك بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخرا تێیدا د. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین به‌لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌نده‌كه دیاریكرا.
له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌كی به‌رفراوانی ئه‌ندامان و رێكخستنه‌كانی ی.ن.ك له‌سنووری شاری هه‌ولێر ئاماده‌یبوون ، سه‌ره‌تا د. رێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی پێشووی مه‌ڵبه‌نده‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وتی : وه‌كو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی هه‌موو هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندو تێكرا هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م كه له‌ماوه‌ی رابردوو هاوكارو پشتیوانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مان بوون ئێمه‌ش له‌خزمه‌تیاندا بووین ، له‌دوای كۆنگره‌ی چواری ی.ن.ك من به‌هه‌ڵبژاردن بووم به‌لێپرسراوی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده كه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژم هه‌یه له‌ڕێكخستنی نهێنی ئینجا پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رده‌وام وه‌كو دڵسۆزێك و كادیر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی رێبازی شه‌هیدان له‌خزه‌متی ی.ن.ك و شاری هه‌ولێردا بووم ، بۆیه له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌ركێكی قورس بوو بۆ ئێمه له‌و پۆسته كه توانیمان خزمه‌تێكی باشی شاری هه‌ولێر بكه‌ین.
وتیشی: دڵنیام دوای منیش هه‌ڤاڵ د. مه‌جید به‌رده‌وام ده‌بێت به‌هه‌موو توانایه‌كی خۆی وه‌كو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌خزمه‌تكردن له‌گه‌ڵ ئێمه به‌یه‌ك تیمی ی.ن.ك له‌خزمه‌تی شاری هه‌ولێردا ده‌بین و ده‌ستخۆشیشی لێده‌كه‌م كه به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ڵبه‌نده‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ ده‌خوازم.
پاشان د. سه‌ركه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی ی.ن.ك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وتی: خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌مه‌ڕاسیمی ماڵئاوایی هه‌ڤاڵ و برای تێكۆشه‌رمان د. ریبَوارو سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی برای ئازیزمان د. مه‌جید به‌یه‌كه‌وه ئاماده‌بووین ، من كه هاتمه باره‌گای مه‌ڵبه‌نده‌كه‌تان بیره‌وه‌ریم گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێر له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكاندا چۆن قاره‌مانانه چۆكی به‌دوژمن داداو لێپرسراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و پیاوه قاره‌مانه‌و ئه‌و ره‌مزه جوانه‌ی كه هه‌ولێر به‌یه‌كێتی به‌خشی توانی رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ر له‌سه‌رخستنی یه‌كێتی بگێرێت ، ئێستاش كه هه‌ڤاڵێكی تێكۆشه‌رو كوڕێكی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كارده‌بێت له‌و مه‌ڵبه‌نده نوێیه من به‌گه‌رمی سوپاسی هه‌ڤاڵی ئازیزمان كاك د. رێبوار ده‌كه‌م كه هه‌میشه پیاوێكی حزبی و تێكۆشه‌رو به‌ئه‌زمون له‌بواری كاری رێكخراوه‌ییدا بووه له‌قۆناغێكدا ده‌ستی دایه به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ند كه قۆناغێكی زۆر قورس و سه‌خت بوو ، بۆیه من سوپاسی مه‌كته‌بی رێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك ده‌گه‌یه‌نمه هه‌ڤاڵ د. رێبوار.
راشیگه‌یاند: هیوای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ هه‌ڤاڵ د. مه‌جید ده‌خوازم كه پیاوێكی به‌هیممه‌ته كه دڵنیام درێژه به‌و رێبازه ده‌دات كه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پێشووتر ده‌ستیان پێكرد دڵنیام كه له‌دیدگای سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه ئاماده‌بوو بگه‌ڕێته‌وه كه ئاماده‌بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌باتی پیشكه‌وتنخوازانه‌ی ناو خه‌ڵك ، بۆیه ئومێدی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌م بۆی هه‌یه.
له‌كۆتاییشدا د. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك و لێرسراوی تازه‌ی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وتی : ئه‌مڕۆ له‌حزوری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه وه‌رده‌گرم كه ده‌زانم چه‌ند كارێكی قورس و ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌شه ، بۆیه قورسه چونكه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ، مه‌ڵبه‌ندی چه‌ندین گه‌وره پیاوی ی.ن.ك بووه له‌پێش هه‌مووشیانه كاك كۆسره‌ت ره‌سول خودا سه‌لامه‌تی بكات ، ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌شه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و جه‌رگ سووتاوه‌كانی گۆشكراو به‌بیری ی.ن.ك چاویان له‌هیممه‌تی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مانه ، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ش به‌هی خۆیان ده‌زانن و راستیه‌كه‌شی ئه‌وان خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و حزبه‌ن و پێناسی حزب به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌یه ، بۆیه هه‌ڤاڵانی رێكخستن و ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتی له‌هه‌مووتان داواكارم وه‌كو یه‌ك تیم به‌ڕوحیه‌تی یه‌كێتیانه‌و هه‌ولێریانه ئه‌م ئه‌ركه له‌ئه‌ستۆ بگرن و دڵنیاشم به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك و به‌پاڵپشتی مه‌كته‌بی رێكخستن و مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رده‌كه‌وین و ده‌توانین له‌ئاستی پێویستی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بین له‌هه‌ولێر.
وتیشی : لێره‌دا سوپاسێكی زۆری هاوڕێ و برای گه‌وره‌و ئازیزم كاك د. رێبوار ده‌كه‌م كه ماوه‌ی رابردوو ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری له‌ئه‌ستۆگرتبوو ماندوبوونیه‌كانی جێگای ده‌ستخۆشیه ، بێگومان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی تازه‌شم پێویستیه‌كی زۆرم به‌ڕاوێژو هاوكاری د. رێبوار هه‌یه‌و خه‌بات و مێژووی ئه‌و لای هه‌موومان جێگای رێزگرتنی گه‌وره‌یه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24