هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر هۆشداریه‌ك بۆ یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگی سیاسی
کوردستان 04:10 PM - 2022-03-13
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر هه‌ولێرو چه‌ند جارێك ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌و شاره بیسترا، له‌به‌رامبه‌ردا سیسته‌می به‌رگریی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر خرایه كار‌و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی دایه‌وه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانیش له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، هێرشه‌كردنه سه‌ر هه‌ولێر ره‌هه‌ندی زۆره‌و ده‌كرێت پارتی كه‌به‌شێكی زۆری جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی به‌ده‌سته، له‌رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه عه‌قڵانی تر بیر بكاته‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: پاراستنی ئاسایشی هه‌ولێر و خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی شه‌وی رابرووی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به‌داخه‌وه جارێكی تر ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج و شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست رووبه‌ڕووری هێرشێكی تیرۆریستی بووه‌وه. به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌م و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌خوازم.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه مایه‌ی نیگه‌رانییه و ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌ركی هه‌موومانه پێكه‌وه پارێزگاری له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین و رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییه‌كان بوه‌ستینه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، پاراستنی ئاسایشی هه‌ولێرو سه‌لامه‌تی گیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین. یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه.
سه‌رۆك كۆمار: به ئامانج گرتنی هه‌ولێر تاوانێكی تیرۆرستییه
سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ڕاگه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: به ئامانج گرتنی هه‌ولێر تاوانێكی تیرۆریستییه و كاته‌كه‌ی جێی گومانه.
د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ڕایگه‌یاندوه: "به‌ئامانجگرتنی هه‌ولێر تاوانێكی تیرۆریستییه و كاته‌كه‌ی جێی گومانه به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا، بۆیه ئامانج لێی رێگریكردنه له‌ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌توانا، ده‌بێت به‌ھه‌موو جۆرێك دژی ئه‌و هه‌وڵانه بوه‌ستینه‌وه كه ده‌یه‌وێت وڵات بخاته نێو گێژاوه‌وه، ھه‌روه‌ك گرنگه كار بكه‌ین به‌ئاڕاسته‌ی یه‌كڕیزی بۆ پشتیوانی له‌هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و له‌یاسا ده‌رچووان".
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ولێر و هه‌موو هه‌رێم وه‌ك چاومان ده‌پارێزین
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر هه‌ولێر، له‌شكۆی هه‌ولێر كه‌م ناكاته‌وه‌و ئۆقره‌یی و ناوبانگی ناشێوێنێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
هێرشه موشه‌كییه‌كانی دژ به شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست، تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر هه‌موو تاكێكی كورد له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشانه ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م كاره له شكۆی هه‌ولێر كه‌م ناكاته‌وه‌و ئۆقره‌یی و ناوبانگی ناشێوێنێت وه‌ك پایته‌ختی گه‌شاوه و میواندۆستی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ولێر و هه‌موو هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چاومان ده‌پارێزین.
هه‌ر سه‌ربه‌رز بێت شاری قه‌ڵا و مناره
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان بخه‌ین
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشه‌و هێرشه‌كانی تریش پێمان ده‌ڵێ كورد له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كگرتوویی هه‌یه‌و ده‌بێت له‌نێوان خۆمان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
به‌داخه‌وه جارێكی تر هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستی بووه‌وه، ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشانه ده‌كه‌ین و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێری خۆشه‌ویست ده‌خوازین.
هێرشه دووباره‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت و تێكدانی ئه‌من و ئاسایشی شاره‌كه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موومانه و پاراستنی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین.
ئه‌م هێرشه‌و هێرشه‌كانی تریش پێمان ده‌ڵێ كورد له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كگرتوویی هه‌یه‌و ده‌بێت له‌نێوان خۆمان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و مه‌سئولانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان بخه‌ین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هێرشەکەی هەولێر ئیدانەدەکات
دەقی ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە.....
سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین: شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بو شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە.
ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستییەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
كازمی: هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ستدرێژییه
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له تویتێكدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ستدرێژییه و رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌بینه‌وه ئاسایشی شاره‌كانمان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌بینه‌وه ئاسایشی هاووڵاتیان و شاره‌كانمان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم: داوا له‌عیراق و وڵاتان ده‌كه‌ین به‌جدی بێنه سه‌رخه‌ت
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهڕاگهیهنراوێكدا ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نێت: به ئامانجگرتنی به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ی، پێشهاتێكی ترسناك و پێشێلكردنی زه‌قی ئارامی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عیراقه و جگه له ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و زیانگه‌یاندن به ئێستا و داهاتووی ته‌واوی عیراق، هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت، داوا له حكومه‌تی فیدرالیی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به جددی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چیتر ڕ‌ێگه نه‌درێت بێڕ‌ێزی به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییانی بكرێت.
وته‌بێژی یه‌كێتی: ئه‌ركمانه پێكه‌وه هه‌رێمی كوردستان بپارێزین
ئه‌مین بابه شێخ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاندوه، له په‌رۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی ١٢ی-١٣ی/٢٠٢٢/٣ ده‌كه‌ین، كه جارێكی تر كرایه‌وه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێری پایته‌خت، ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر جۆره په‌لامارێك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری داده‌نین، بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئارامی وسه‌قامگیر هه‌رێمی كوردستان وپاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق یه‌كبخه‌ین.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر چی ده‌خاته‌ڕوو
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم لهڕاگهیهنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌رێگه‌ی 12 موشه‌كی دوورمه‌ودای بالیستی هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، موشه‌كه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عیراقه‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كراون و موشه‌كه‌كان ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكی له هه‌ولێر كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه به‌شێك له ناوچه سڤیل نشینه‌كان به‌ر هێرشه‌كه كه‌وتوون و زیانی ماددی به‌ر هه‌ندێك باڵه‌خانه و خانوو كه‌وتوون.
یونامی ھێرشه‌كانی سه‌ر ھه‌ولێر به‌جه‌رگبڕ وه‌سف ده‌كات
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، ھێرشه موشه‌كه‌ییه‌كانی سه‌ر ھه‌ولێر به توندی ئیدانه ده‌كات و به جه‌رگبڕ وه‌سفی ده‌كات.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، عێراقییه‌كان ھه‌موان یه‌كڕیزن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر كارێك كه سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق پێشێل بكات، یان ھه‌وڵی پشێوی و نائارامی بدات.
ھه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا یونامی ھێرشه‌كه‌ی به ترسنۆكانه ناو بردوه وجه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بكرێت.
وته‌بێژی حكومه‌ت: هیچ هه‌وڵێكی تیرۆریستی ناتوانێت زه‌فه‌ر به هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رێت
د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئێمه سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه، هاووڵاتییانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ هه‌وڵێكی تیرۆرستی ناتوانێت زه‌فه‌ر به هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانه‌كه‌مان تێك بدات.
وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەکانی هەولێر ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و په‌لامارو ده‌ستدرێژیانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه. په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه رووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بینه‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه. له‌مڕوانگه‌یه‌شه‌وه: داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه.
نیگه‌رانین به رووداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستایان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه.
سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌و ئه‌ركه‌ش درێخی ناكه‌ین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
13ی ئاداری 2022
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم: دوژمنانی گه‌ل به‌رده‌وام له‌بۆسه‌دابوون بۆمان
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوژمنانی گه‌لی كورد به‌رده‌وام له هه‌لێك گه‌ڕاون بۆ زیان گه‌یاندن به دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان، بۆیه گرنگه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد بكه‌ین به قه‌ڵغانی به‌رگری له خاك و نیشتیمان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، با گفتووگۆكان بكه‌ین به هه‌وێنی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه سیاسییه‌كان و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه خه‌ریكه نێوماڵی كورد به‌ره و لێكترازانێكی مه‌ترسیدار ده‌بات.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌م هێرشه‌و هێرشه‌كانی تریش پێمان ده‌ڵێت، كورد له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كگرتوویی هه‌یه‌و ده‌بێت له‌نێوان خۆمان كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
وتیشی: هێرشه دووباره‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت و تێكدانی ئه‌من و ئاسایشی شاره‌كه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موومانه و پاراستنی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین.
فراكسیۆنی یه‌كێتی: پاراستنی ئارامی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێم ئه‌ركمانه
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر، فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌نیگه‌رانیه‌كی قووڵه‌وه له‌م پێشهاتانه ده‌روانین و پاراستنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی به‌ئه‌ركێكی له‌پشینه‌ی هه‌موولایه‌ك ده‌زانین.
له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، ئه‌مجۆره هێرشانه به‌ئامانج گرتنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری خاكی عیراقه، به‌نیگه‌رانیه‌كی قووڵه‌وه له‌م پێشهاتانه ده‌روانین و پاراستنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی به‌ئه‌ركێكی له‌پشینه‌ی هه‌موولایه‌ك ده‌زانین، ئه‌م په‌لامارانه ته‌نها نائارامی ده‌خوڵقێنێ و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك ناكات. پێویسته لێكۆلینه‌وه‌ی ورد بكرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی.
ئومێد خۆشناو: هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عیراق
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئامانج له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بووه و له‌وڕووداوه دوو كه‌س برینداربوون.
له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو 12 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كراوه كه ئامانجه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بووه و ئامانجه‌كه‌ی خۆی نه‌پێكاوه‌و له شوێنی دیكه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه .
وتیشی: له هه‌ندێك شوێنی مه‌ده‌نی كه‌وتنه‌خواره‌وه بۆ نموونه باره‌گای كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24، هه‌رچه‌ند ته‌له‌فزیۆنه‌كه ئامانج نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی ڕووداوه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه.
وتیشی: له‌ڕووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س كه یه‌كێكیان شۆفێر و ئه‌وی دیكه‌یان پاسه‌وان بووه بریندار بوون كه برینه‌كانیان سووكه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: موشه‌كه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان و عیراقه‌وه ئاڕاسته كراون و موشه‌كبارانه‌كه زیانی به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك و دراوسَییه‌ك، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عیراق و هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه.
یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان: سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كان دابنرێت
فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژییانه بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، زیاتر له‌جارێكه دووباره ده‌بنه‌وه، كه ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێیه له‌نێو هاووڵاتیاندا، هه‌ر بۆیه وێڕای ئیدانه كردنی ئه‌و ده‌ستدرێژیه، جه‌خت له‌پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هه‌ولێرو پاراستنی سه‌روماڵی ھاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌مان كاتدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین كاری جددی بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم و دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی به‌ناڕه‌وا ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هێرشه‌كانی هه‌ولێر و چه‌ند ره‌هه‌ندێك
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه باڵامبۆ محه‌مه‌د جێگری لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌توانین بیكه‌ین به‌چه‌ند ره‌هه‌ندێكه‌وه كه خۆی له ره‌هه‌ندی سیاسی و ئابووری و جوگرافی ده‌بینێته‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌رووی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و هه‌رێمییه‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
وتیشی: سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا جارێكی دیكه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر، به‌نموونه له‌رووی ئابووریه‌وه به‌رده‌وام پارتی هه‌وڵی داوه سه‌رجه‌م هێلكه‌و كۆكراوه‌كان بكاته سه‌به‌ته‌یه‌كه‌وه‌و پێشكه‌شی توركیا بكات، له‌كاتێكیدا كاتێك هه‌ولێر رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تییه‌ك ده‌بێته‌وه بێ هه‌ڵوێست داده‌نیشێت و سه‌یری ده‌كات، به‌ڵام هه‌ركات پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵوێستێكی جیاوازیان ده‌بێت، ده‌یان هه‌واڵ و راگه‌یه‌نراو راپۆرتی له‌سه‌ر بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته ده‌ركه‌وتووه، كه توركیا ته‌نها رووه ماددییه‌كه‌ی پارتی و هه‌رێمی كوردستانی ده‌وێت و له‌پرسه نیشتمانییه‌كاندا وه‌ك پرسی ریفراندۆم بینیمان كه توركیا چ هه‌ڵوێستێكی هه‌بوو.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی پارتی له به‌غدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی: ئه‌وه‌ی پارتی كردی له له‌تكردنی ماڵی شیعه‌و داواكردنی هه‌ندێك پۆست كه ئیستحقاقی خۆی نه‌بوو، بووه هۆی دواخستنی پرۆسه‌ی دروستكردنی حكومه‌تی عیراق، كه ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه وه‌ك فاكته‌رێك لێی ده‌ڕوانرێت و من وه‌ك په‌یامێك ده‌یبینم بۆ پارتی و پێویسته پارتی به‌سیاسیه‌تی هه‌رێمی و عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا بچێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر هه‌ر گروپ و وڵاتێك وا بیربكاته‌وه كه وڵاته زلهێزه‌كان سه‌رقاڵی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیان و ئه‌م هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر وابزانرێت كه به‌بێده‌نگ كۆتایی دێت، هه‌ڵه‌ن و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌و نوسینگه‌ی هه‌ر وڵاتێك له‌هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عیراقه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بكرێت كه به‌توندترین شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22