riklam

له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا هیچ كه‌سێك وه‌ك میوان بانگهێشت ناكرێت

کوردستان 05:30 PM - 2022-03-12

له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ پێشوازیكرد له‌ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێم.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جێگرانی پارێزگار و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای 34هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌بوون ، گفتوگۆیه‌كی وورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یادكه‌كه‌ و پێشوازیكردن له‌ ساڵیاده‌كه‌ به‌جۆرێك له‌ئاست شكۆ و گه‌وره‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌هیده‌كانی ئه‌نجامدرا.

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ ساڵیادی 34مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و پێمان وایه‌ ئه‌م ساڵیاده‌ هه‌موو گه‌لی كورد خاوه‌نیه‌تی پێشوازی له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین كه‌ به‌شداری خه‌م و نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ بێت و هچ كه‌سێك وه‌ك میوان ده‌عوه‌ت ناكه‌ین هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانێت بێت و به‌شداربێت.

دواتر عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌گرنگی ده‌زانێت ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ڕابگرێت و چیمان پێكرابێت له‌ ڕابردوودا كردومانه‌ و ئه‌وكێشه‌ و گرفتانه‌ش كه‌ هه‌ن گه‌یاندومانن به‌ حكومه‌تی هه‌رێم .

هه‌روه‌ها كامه‌ران مسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: له‌سه‌عات 7بۆ 8 له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان پێشوازی ده‌كه‌ین له‌و لایه‌ن و كه‌س و میوانانه‌ی كه‌ تاجه‌ گوڵینه‌ ده‌هێنن و له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دایده‌نێن، دواتر له‌ سه‌عات 10 مه‌ڕاسیمێك له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وتاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنرێته‌وه‌،پاشان دوو پێشه‌نگای فۆتۆگرافی له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، دواتریش له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌عات 2بۆ4چه‌ند چالاكیه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket