riklam

مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی دەوامیان راگەیاند

کوردستان 11:51 AM - 2022-03-12

ئەمڕۆ 12ی 3ی 2022 لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژی سنورەكە گردبوونەوەیەكیان ئەنجامداو بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان راگەیاند.
مامۆستایانی وانەبێژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری PUKmedia  ئامادەبوو رایانگەیاند: ماوەی سێ مانگە شایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا بەشێكی زۆریان لە دەرەوەی شار دەوام دەكەن.
ئەوەشیان خستەڕوو: تا گرفتەكانمان و موچەكانمان پێ نەدرێت ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن، لەبایكۆتكردن بەردەوام دەبین.
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەشاری سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە چەندین بەڕێوەبەرایەتی و خوێندنگاكان بایكۆتی دەوامیان راگەیاندووە.
PUKmedia جەمال سەرگەتی – فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket