riklam

دیدارێكى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڵكارى خولى پله‌یه‌كى كوردستان

کوردستان 09:18 AM - 2022-03-12

به‌ ٢٦ ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌ نێو یه‌كێك له‌  قورسترین كێبڕكێى خوله‌كانى كوردستان بۆ تۆپى پێ، له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان ، بووه‌ گۆڵكارى خوله‌كه‌و هه‌ر یارییه‌ك یارى كردبێت ئه‌وا یانه‌ى به‌رامبه‌رى ئه‌گه‌ر حسابى سه‌د له‌ سه‌دیان بۆ تیپه‌كه‌ى كردبێت ، ئه‌وه‌ به‌ جیا حسابێكى سه‌د له‌سه‌دیان بۆ سامان شێرزادى هێرشبه‌رى ناودارى یانه‌ى بازیان كردووه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ ناوێكى دره‌وشاوه‌و دیارى خولى پله‌یه‌ك بوو .

سامان شێرزاد، له‌ ٢٨-٦-١٩٩٤  له‌ قه‌زاى كفرى له‌دایكبووه‌ ، له‌ ساڵى ٢٠١٢ وه‌ له‌ رێگه‌ى تیپه‌ میللیه‌كانه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ى دره‌وشانه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت هه‌ر له‌ تیپى شه‌هیدان و برایه‌تى و نۆ  ساڵیشه‌  یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ دیاره‌كانى  تیپى میللى گه‌رمیان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناسراوترین تیپه‌كانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و  كوردستان .

سامان شێرزاد ئه‌مساڵ به‌ درێسى یانه‌ى بازیانه‌وه‌ ١١ گۆڵى كردووه‌ ، به‌ جۆرێك له‌ قۆناغى یه‌كه‌م  ،  ٢  گۆڵ هه‌ڵه‌بجه‌، گۆلێك له‌ رزگارى و گۆڵێك له‌ رانیه‌و سلێمانى و سه‌روو گۆلێیش له‌ كۆیه‌و چوارقوڕنه‌و بابانیش و له‌ قۆناغى دووه‌میش سه‌روو گۆڵى له‌ خانه‌قین و سلێمانى و چوارقوڕنه‌ كردووه‌ .

ئه‌و یاریزانه‌  له‌ دیدارێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند،  ته‌نیا دوو وه‌رز یارى بۆ شاره‌كه‌ى كردووه‌و ئه‌م وه‌رزه‌ش یارى بۆ یانه‌ى بازیان كردو ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ قورسترین وه‌رزه‌كان تۆماركرد .

وه‌رزش له‌ كوردستان نه‌بۆته‌ بژێوى هیچ وه‌رزشكارێك ئه‌وه‌تا پیشه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا وه‌ستایه‌كى ناوازه‌ى دیواره‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ برى گۆڵ نه‌خشاندن دیواى باڵه‌خانه‌كانمان بۆ ده‌چنێت .

ئه‌و وتى ده‌خوازم وه‌ك هه‌ر وه‌رزشكارێك كه‌ هه‌میشه‌ له‌ بۆچوونى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاواته‌كانێتى منیش به‌و ئاواتانه‌م بگه‌م و داهاتووش بریار ده‌دات كه‌ چى ده‌بێت چاره‌نووسى .

سامان شێرزاد سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌م وه‌رزه‌ پاڵپشتى بوون و بوونى  ئه‌و پاڵپشته‌یه‌شى به‌ فاكته‌رێكى گه‌وره‌ زانى بۆ دره‌وشانه‌ى ناوى .

PUKmedia دیدار ؛ هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket