riklam

هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ گه‌وهه‌ری پرسی ژن

کوردستان 07:01 PM - 2022-03-09

له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی 8ی مارسدا له‌سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 9-3-2022 له‌ ته‌لاری هونه‌ر چالاكییه‌ك به‌ناونیشانی هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ گه‌وهه‌ری پرسی ژن به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌سه‌ره‌تای چالاكییه‌كه‌دا كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانییه‌وه‌ سازكرابوو، فیلمێكی دیكۆمێنتاری به‌ناونیشانی ” چیرۆكی ژن به‌ ژن -پێكردنی كابان” له‌ ده‌رهێنانی ئاڵا محه‌مه‌د ئه‌مین، نمایش كرا. 

 له‌به‌شێكی تری چالاكییه‌كه‌دا پانێلێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ” به‌یان سه‌لمان ، هه‌ڵوێست عه‌بدوڵا ، زه‌رده‌شت نوره‌دین و ساڤۆ سه‌ردار”  و پانێله‌كه‌ له‌لایه‌ن  د.موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌برا. 

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ سێ ژنی ماندوو كه‌ له‌ بواری ته‌ندروستیدا خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌ گشتیی و ژنانیان به‌تایبه‌تی كردووه‌.

PUKmedia  ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket