وه‌زیری خوێندنی باڵا: كایه‌ی ئه‌كادیمی به‌بێ به‌شداری كارایی خانمان لاسه‌نگه
کوردستان 06:35 PM - 2022-03-08
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له كاتیكدا له (٥٧٪)ی خوێندكارانی زانكۆكان له ڕه‌گه‌زی مێ پێك دێن، به‌ڵام له ناو مامۆستایان‌دا ڕێژه‌ی خانمان ته‌نها (٣٣٪)یه، له سه‌ركردایه‌تی دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كاندا ڕێژه‌كه یه‌كجار كه‌مه. بۆیه له خوێندنی باڵا پێویستمان به بیر‌و هزری خانمانه.
ئه‌م لێدوانه‌ی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ڕێكه‌وتی (٨ی مارسی ٢٠٢٢) له‌میانی ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت هات كه به‌و بۆنه‌یه‌وه بۆ كچان و خانمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌به‌شداری بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ڕێكخرابو.
له وته‌یه‌كدا د. ئارام محه‌مه‌د قادر ڕایگه‌یاند: ٨ی مارس چه‌نده ڕۆژی یادكردنه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه له دنیادا، چه‌نده ئاوڕدانه‌وه‌یه له ڕابردوو له مێژو، ئه‌وه‌نده‌ش چاوبڕینه له ئاسۆی ئاینده، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: ژنان له دێرزه‌مانه‌وه ڕۆڵی گه‌وره‌یان له شۆرشه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بینیوه، چ وه‌ك دایك، چ وه‌ك تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه له‌سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕینیشدا ڕۆڵی گرنگ و مێژووییان گێڕاوه كه ئه‌مانه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ن و به‌رهه‌می خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانن، به‌ڵام هێشتا كاروانه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوپاتیكرده‌وه باوه‌ڕی ته‌واومان به یه‌كسانی و هاوسه‌نگی جێنده‌ری هه‌یه‌و هه‌میشه له پشتان ده‌بم و باشتر و زۆرتر له ناو سێكته‌ری خوێندنی باڵا ده‌رفه‌تتان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین، هه‌م له سه‌ركردایه‌تیكردنی دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان، هه‌میش له پرۆسه‌ی خوێندن و فێربون و توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌ره‌پێدانی تواناكانتان.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌و ڕاستیه‌ی نه‌شارده‌وه كه كایه‌ی ئه‌كادیمی به‌بێ به‌شداری كارایی خانمان لاسه‌نگ و نایه‌كسان و نادروسته، بۆیه له‌ناو خوێندنی باڵا پێویستمان به بیر و هزری خانمانه كه به‌داخه‌وه له ئێستادا بیری پیاوانه باڵاده‌سته.
دواتر له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی و سوپاس و پێ‌زانین به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان ئاراسته‌ی كچان و خانمانی وه‌زاره‌ت كرا، بۆ ئه‌مه‌ش ئافره‌تانی وه‌زاره‌ت جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌نێو كایه جۆراو جۆره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان.
PUKmedia وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24