riklam

كۆیه‌.. ڕۆژی جیهانی ژنان به‌رز ڕاگیرا

کوردستان 05:44 PM - 2022-03-08

به‌ بۆنه‌ی 8مارس ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ ئه‌بوزێد ساڵح ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ یاوه‌ری جێگر و كارگێر و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ سه‌ردانی لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی ژنانی كوردستان كردو چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزباییان پێشكه‌شكردن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژی جیهانی ژنان به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ ژنان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خوێنرایه‌وه‌.

له‌ هه‌رێمی كورستان ساڵانه‌ ڕێكخراوه‌كانی ژنان یاده‌وه‌ری 8 مارس به‌رز ڕاده‌گرن و په‌یامی نا بۆ ژن كوشتن و توندوتیژی خێزانی ڕاده‌گه‌ێنن.

PUKmedia كاروان نازم/كۆیه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket