riklam

قوباد تاڵەبانی:دیداری یەكێتی دەرفەتێكی زێڕینە بۆ ژنان

کوردستان 09:16 PM - 2022-03-07

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری 2022، لەگەڵ ژنانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبۆوە 
لەو كۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی هاتنی رۆژی هەشتی مارسی لەژنان كردو بەووردی تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ژنانی كرد لەهەرێمی كوردستان بەتایبەت زیادبوونی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنان و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەك لەوبارەیەوە، هاوكات رۆڵ و پێگەی ژن لەنێو سیاسەتی یەكێتی دا باسی لێوەكرا.
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال داواشیكرد كە ژنانی سەركردایەتی رۆڵی خۆیان ببینن هەم وەك سەركردەیەكی سیاسی و هەم وەك ژنێك تا لەپرسی تایبەت بەژنان و یەكسانی جێندەریدا كاریگەری بەرچاویان هەبێت.
سە‌بارە‌ت بە‌بە‌ستنی دیداری یە‌كێتی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دیداری یەكێتی دەرفەتێكی زێڕینە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سیاسەتی یەكێتی بە‌گشتی ھە‌روە‌ھا مەسەلەی ژنان، لەمبارەیەوە داوای لەژنانی سەركردایەتی یەكێتی كرد كە پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی نەخشەڕێگا و سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی بۆ مەسەلەی ژنان و یەكسانی جێندەری دابڕێژرێتەوەو داوای كرد ھە‌مووان ھاوكار بن لە‌وبارە‌یە‌وە‌.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: ژنی بەتوانامان زۆرە بۆیە دەبێ بەپێی تواناو لێهاتویی دەستگیرۆیی بكرێن و پۆستی جێبەجێكارییان پێبدرێت تا خۆیان بسەلمێنن، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێ ژنان كاربكەن تا لەڕووی رێژەوە بونیان زیاتر بكەن لەهەموو كایەكاندا شانبەشانی پیاوان بۆ بەدیهێنانی یەكسانی.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket