ئۆكرانیا و روسیا گه‌یشتنه كوێ ؟
جیهان 01:37 PM - 2022-03-07
دوای ئاگربه‌ستی جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری ده‌رچوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌شوێنی شه‌ڕوپێكدادان ، ئه‌م ئاگربه‌ستیه له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، له‌شاری ( ماریووپۆل) كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕۆخی ده‌ریا، تاكه به‌نده‌ره له ئۆكرانیا‌و شارێكی ستراجیدی گرنگه بۆ له‌شكری ڕووسیا ئه‌نجامدرا .
ڕۆژی شه‌ممه 5 ی ئه‌م مانگه، وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند، كه به‌هۆكاری پێشیلكردنی گرێبه‌ستی وه‌ستانی شه‌ڕ، بڕیاڕماندا هێرشه‌كانمان به‌رده‌وام بێت .
له‌ئێستادا رێكخراوی پزیشكی بێ‌سنوور له هه‌وڵی درووستكردنی داڵانێكی مرۆییدایه بۆ ڕێگاكردنه‌وه له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و شاره جێهێڵن، پاش ئه‌وه‌ی له‌شكری ڕووسی ئاو و كاره‌بای و زۆپای لێبڕیوون .
خۆنیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین
رۆژی شه‌ممه 5 ی ئه‌م مانگه، زیاد له 40 هه‌زار كه‌س له فه‌ڕه‌نسا ، ڕژانه ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه، داوای وه‌ستانی شه‌ڕو سه‌قامگیری و ئاشتیان ده‌كرد له‌سه‌رۆكی ڕووسیا، هه‌روه‌ها به‌سه‌دان هه‌زاری تریش له‌هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا خۆنیشاندان رێكخراو ناڕه‌زاییان دژی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ربڕی .
سه‌رۆكی ڕووسیا ، فلادیمیر پوتین، هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه ده‌كات كه پێشنیازی ناووچه‌ی ئارام و ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌كه‌ن ، به‌ڵێن ده‌دات ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ڕووسیا رێزی لێ نه‌گیرێت ئه‌وا ئۆكرانیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتان ده‌سڕێته‌وه .
گه‌یشتنی شه‌پۆلی به‌نابه‌رانی ئۆكرانی بۆ ئه‌وروپا
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان، رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌وه 1 ملیون و 5 سه‌د هه‌زار كه‌س ئۆكرانییان جێهێشتووه‌و گه‌یشتوونه‌ته وڵاتانی دراوسێی ته‌نها له‌پۆڵۆنیا 8 سه‌د هه‌زار په‌ناهه‌نده تائێستا پێشوازی لێكراوه .
ناتالییا گاڤریلیتا ، سه‌رۆك وه‌زیرانی مۆلداڤید، داوای هاریكاری زیاتر ده‌كات بۆ باشتر پێشووازیكردن له‌شه‌پۆلی په‌ناهه‌نده و باشتر پێشووازیكردن لێیان ، هه‌تا ئێستا مۆلداڤید پێشووازی له 120 هه‌زار په‌ناهه‌نده‌ی ئۆكرانی كردوه .
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، فه‌ڕه‌نسا 400 سه‌د په‌ناهه‌ندی ئۆكرنیای وه‌رگرتووه و له رۆژانی داهاتووشدا چاوه‌ڕوانی ژماره‌یه‌كی تر له په‌ناهه‌نده ده‌كات .
به‌رزترین به‌رپرسی باڵای كۆمیسارییای په‌ناهه‌نده ( فیللیپ گراندی ) ڕایگه‌یاند، ئه‌م شه‌پۆله تازه‌یه‌ی په‌ناهه‌نده‌ی ئۆكرانیا، بریتییه له‌گرنگترین و خێراترین شه‌پۆلی په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌وروپا له‌دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانه‌وه .
هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان به‌رده‌وامه
جارێكی تر سه‌رۆك ئیمانیول ماكرۆن، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیكرد له‌گه‌ڵ فلادیمیر پوتیندا و نزیكه‌ی 1 سه‌عات و نیو قسه‌یانكرد ئه‌وه‌ی جێگایی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه تاكو ئێستا سه‌رۆك ماكرۆن 14 جار په‌یوه‌ندی كردووه به‌پوتینه‌وه، سه‌رۆك ماكرۆن داوای له‌پوتین كرد كه ده‌بێت زۆر ئاگاداری بۆمباردمانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیبێت و هه‌روه‌ها داوای كرد كه بۆمباركردن دوورخاته‌وه له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی جۆرنوڤیل بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی تری مرۆیی وه‌ك ساڵی 1986 درووست نه‌بێته‌وه ، سه‌رۆك ماكرۆن به تووندی پوتینی خسته به‌رده‌م په‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی گرنگه‌وه ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك ماكرۆن پێیداگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێت ڕێگا بدرێت هاوكاری مرۆیی بگاته هاووڵاتیان .
فلادیمیر پوتین له وه‌ڵامدا، به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه و به‌هێزه‌وه ، وه‌ك هه‌موو جارێك وه‌ڵامی ماكرۆنی دایه‌وه و پێی ڕاگه‌یاند كه ڕووسیا به‌رپرس نیه له كوشتنی مه‌ده‌نی ، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانی ئۆكرانیا به‌رپرسیارن له‌وه‌ی كه ڕێگا ئه‌دان به هاووڵاتیانی خۆیان بچنه ده‌ره‌وه ، سه‌باره‌ت به بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیش به ماكرۆنی ڕاگه‌یاند ، كه ڕووسیا نیه‌تی ئه‌وه‌ی نیه ئه‌و شوێنانه بۆمبارد بكات و ووتی دڵنیابه له‌وه‌ی كه ئه‌و شوێنانه به ئارامی ئه‌مێنێته‌وه و پارێزگاریئه‌كرێت ، سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی شه‌ڕیش پوتین به سه‌رۆك ماكرۆنی ڕاگه‌یاند كه سوپای ڕووسیا به‌رده‌وام ئه‌بێت له هێرشه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ، ئه‌و ئامانجانه‌ش یان به دانوسان و مه‌رجه‌كانمان یان به هێز به‌ده‌ستی ئه‌هێنرێت .
هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
هه‌روه‌ها دوای په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ماكرۆن ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان سه‌رۆكی تووركیاش ، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ڕووسیاوه‌كرد و داوای لێ‌كرد كه شه‌ڕ ڕاگرێت به شێوه‌یه‌كی گشتی و خێرا .
له‌ڤاتیكانیشه‌وه ، بابا فرانسوا ، نیگه‌رانی خۆی بۆ كوشتن و بڕین به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرنیاوه ده‌ربڕی ، به‌تایبه‌تی له شاری ماریووپۆل ، داوای كردنه‌وه‌ی داڵانێكی مرۆڤایه‌تی بۆ خه‌ڵكی سیڤیل كرد له ڕووسیا .
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی مۆسكۆیی كرد و چاوویكه‌وت به فلادیمیر پوتن و پاشان سه‌ردانی سه‌رۆكی ئۆكرانیای كرد و چاوی كه‌وت به سه‌رۆكی ئۆكرانیا و پاشان ، سه‌ردانی به‌رلینی كرد ، پێشئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ته‌لئه‌بیب ، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هه‌مان شێوه هه‌وڵدانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دیبلۆماسیانه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه .
دانوساندن و دیالۆگ به‌رده‌وامه
سێهه‌میین دانیشتنی وه‌فدی هه‌ردوولا ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7 ی ئه‌م مانگه بڕیاره به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌فدی ئۆكرانیا ، ئه‌م دانوساندنه له لایه‌ن پێكانه‌وه پشتگیری لێئه‌كرێت ، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه 5 ی ئه‌م مانگه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، وه‌زیری چین بۆ كارووباری ده‌ره‌وه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كرد به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه .
ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا
وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ڕای گه‌یاند ، كه ڕووسیا تا ئێستا 11 هه‌زار سه‌ربازی كوژراوه و 285 تانك و 48 هێلیكۆپته‌ر و 447 ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی تێكشكاوه .
وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیاش لای خۆیه‌وه ، ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان به سه‌دان فرۆكه‌ی ئۆكرانیایان تێكشاندووه و 778 زرێپۆش و ئۆتۆمۆبیلییان سووتاندووه و 2 هه‌زار و 870 سه‌ربازیشیان كوشتووه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سكارۆكۆنستان تینۆڤیان تێكشكاندوه، كه ده‌كه‌وێته نێوان كێڤ و لڤیڤ وه .
سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ماریووپۆل باس له زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر ده‌كات له‌شاره‌كه‌ی، جگه له‌هه‌زاران برێندار، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كات كه سوپای ڕووس ڕێگا نادات كه‌ره‌سه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی ده‌رمان و پێداوویستی ته‌ندرووستی بگاته نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كان .
ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی سۆڤیه‌تی كۆن بۆ ئۆكرانیا
ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی رێكه‌وتنێكه له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیا به دانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت به ئۆكرانیا ، به‌رامبه‌ر به دانی فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به پۆڵۆنیا ، ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، كۆشكی سپیش له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه ( ئێمه له گه‌ڵ پۆڵۆنیا و ڕاووێژكارانمان و هاووپه‌یمانانمان له ناتۆ ،له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كارده‌كه‌ین ) .
شه‌ر به توندی له‌هه‌ندێك شار به‌رده‌وامه
سه‌رۆكایه‌تی باڵای سه‌ربازی ئۆكرانیا ، ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانییان له 3 شاری گرنگی ئۆكرانیا ، له به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختان له‌به‌رامبه‌ر به له‌شكری ڕووسیا دا ، ئه‌و 3 شاره‌ش برێتین له شاری میكۆلاییڤ له باشوور و شاری تچێرنیگیوڤ له‌باكوورو به‌هێزترین شه‌ڕوپێكدادان له‌شاری ماریپووپۆله، ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی باڵای ئۆكرانیا له‌سه‌ر په‌یجی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه .
وره‌ی له‌شكری ڕووسیا ڕوخاوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پسپۆڕانی سه‌ربازی و شاره‌زا له‌بواری شه‌ڕدا، ئاشكرایانكرد كه له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابووردا ووره‌ی سه‌ربازه‌كانی ڕووسیا بێهێزو ڕووخاوی پێوه‌دیاره ، به تایبه‌تی له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌ڤیدوێییه‌ك و گرته ده‌نگی چه‌ند سه‌ربازێكی ڕووسی كه تێیدا پلان دائه‌نێین بۆ ڕاكردن و جێهێشتنی ڕیزه‌كانی سوپای ڕووسیا ، هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕانه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م دیارده‌یه ئه‌بێت به هووشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵبكرێت له‌كاتێكدا كه شه‌ڕ له گۆڕه‌پانه‌كاندا به‌رده‌وامه و ڕه‌نگه ده‌وری خۆی ببینێت .
كاروانی هێزه‌كانی ڕووسیا تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته كێڤ
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هێزێكی هێجگار زۆر به‌ڕێكه‌وت به‌ئاڕاسته‌ی كێڤ پایته‌ختی ئۆكرانیا ، له و كاته‌وه تائێستا نه‌یتوانیه‌وه بگانه شوێنی ئامانجی خۆیان كه كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی كێڤه ، له ئێستادا ئه‌و كاروانه سه‌ربازیه به ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رباز و چه‌كی قوورسه‌وه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 150 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی ئۆكرانیاوه ، ئه‌م هێزه به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی چونه‌پێشه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه شاری كێڤ ، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌و هێزه به‌ره‌وڕووی به‌رگریه‌كی به‌هێز بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دانیشتووانی مه‌ده‌نیه‌وه ، به‌تایبه‌تی له نزیك شاری تچێرنیگییڤ له باكووری شاری كێڤ ، هه‌تا ئێستا ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌و به‌ره‌نگاریانه‌دا كوژراوون .
هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا له ٪70 بنكه‌ی هێزه ئاسمانیه‌كانی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه كۆنتڕۆڵ كراوه .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئۆكرنیا زێلینیسكی له چاوپێكه‌وتنێكدا وتی ، كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا له‌شاری دووهه‌می ئۆكرنیا، كهراكیڤ له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرنیا به‌ره‌وڕووی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆته‌وه و هێرشی به‌رامبه‌ریان كردوۆته‌وه سه‌ر هێزه‌كانی ڕووسیا ، شاری كهراكیڤ 1 ملیون و 4 سه‌د هه‌زار كه‌سی تیائه‌ژی و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌وه بۆته شانۆیی بۆمباركردن و به‌ره‌وڕوبوونه‌وه و پێكدادانێكی زۆر به‌هێز و سه‌خت هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسی سه‌ردانی سه‌ربازه‌كانی ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، فلۆره‌نس پاڕلی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕۆمانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕۆمانیاو وه‌زیری به‌رگری ، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 6 ی ئه‌م مانگه ، سه‌ردانی سه‌ربازه‌كانی فه‌ڕه‌نسایان كرد له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا .
هه‌روه‌ها، فه‌ڕه‌نساو به‌لجیكا به‌په‌له هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ، 8 سه‌د سه‌ربازی هاوبه‌شیان نارد بۆ بنكه‌كانی ناتۆ له میهایل كۆگلنیسیونیو كه پێشتر هێزه‌كانی وولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێیدا نیشته‌جێ بووه .
PUKmedia حه‌مه عوسمان / فه‌ڕه‌نسا
س/ لو پاریزییان لۆمۆند كه‌نه‌ڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیون
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18