riklam

له‌ یوبیلی زیوینیدا خاك TV ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێی كاركردنه‌وه‌

کوردستان 05:09 PM - 2022-03-05

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5-3-2022، له‌ هۆڵی خاك مه‌راسیمێك بۆ یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی خاك به‌ڕێوه‌چوو.

 مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ته‌له‌فزیۆنی خاك به‌خشرا به‌ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی خاك و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ جیاتی خاتوو هێرۆ خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.

دواتر له‌ وته‌یه‌كدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی له‌سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ته‌له‌فزیۆنی خاك و دروستكردنی لۆگۆی خاك و ناولێنانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی به‌ ”خاك” باسكرد. 

پاشان خاتوو شاناز لێپرسراوی ده‌زگای میدیایی خاك ”ئه‌حمه‌د مه‌حموود ”ی هونه‌رمه‌ند و میدیاكاری دێرینی خاك و كوردسات-ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك ده‌ستنیشانكرد و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی خاك-ی پێسپارد. 

له‌ وته‌یه‌كیشدا ئه‌حمه‌د مه‌حمود وتی: به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌م ئه‌رك و لێپرسراوێتییه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌ره‌پێده‌ده‌م و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم ده‌خه‌مه‌ كار بۆ بوژاندنه‌وه‌و چونه‌وه‌ ناو خه‌ڵكی ته‌له‌فزیۆنی خاك .

 له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی كارمه‌ندانی دێرینی ته‌له‌فزیۆنی خاك و میوانانی یاده‌كه‌، كێكی 25 ساڵه‌ی خاك، له‌لایه‌ن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د -ده‌وه‌ بڕدرا و به‌ چه‌ند پارچه‌ گۆرانیی و میوزیكێك یادی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی خاك و ده‌ستنیشان كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی خاك كۆتایی پێهات.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket