یه‌كێتی مامۆستایان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه هۆشداری ده‌دات
کوردستان 08:25 PM - 2022-03-02
لێپرسراوێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان نایشارێته‌وه دواكه‌وتنی مووچه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و ئاستی خوێندكاران ده‌بێت، راشیده‌گه‌یه‌نیت: تاكو ئێستا مامۆستایان به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و بایكۆتیان رانه‌گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته مافه‌كانیان وه‌ربگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان له‌داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.
عیسا حسێن سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان و خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان به‌گشتی و مامۆستاتان به‌تایبه‌تی و پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دواكه‌وتنی مووچه ته‌نیا چه‌ند رۆژێكه، له‌كاتی ئێستا هیچ مامۆستایه‌ك بایكۆتی ده‌وامی خوێندنی رانه‌گه‌یاندووه.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بڕوات، پێویسته حكومه‌ت مووچه‌ی مامۆستایان و مووچه‌خۆران دابین بكات، به‌تایبه‌تی ئێستا ده‌بینین نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و داهاتی ناوخۆ زیاتر بووه، بۆیه ناڕه‌زایی مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، له‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێت كه حكومه‌ت كێشه‌ی پاره‌ی نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئیداره‌دان و شه‌فافیه‌تی له‌داهات و خه‌رجیه‌كان هه‌یه.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێویسته رێگا نه‌درێ به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه پڕۆسه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان په‌كی بكه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌دوو ساڵی رابردوو به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆناوه، زیانێكی زۆر به پڕۆسه‌ی خوێندن و ئاستی خوێندكاران كه‌وت، كه زۆر زه‌حمه‌ته قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27