riklam

تەق تەق.. كچە خوێندكارێك خۆی خنكاند

کوردستان 07:52 PM - 2022-03-02

كچە خوێندكارێكی پەیمانگای تەكنیكی لەناحیەی تەق تەق بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-3-2022 كچەخوێندكارێكی پەیمانگای تەكنیكی كە تەمەنی 18 ساڵە بە پەت خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەوبارەیەوە نەبەز حەمەخان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: كاتێك كچەكەیان گەیاندە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو و ئاسەواری پەت و نیشانەكانی خنكاندنی پێوە بوو.
وتیشی: تیمەكانی فریاكەوتن هەوڵی زۆریاندا بۆ گەڕانەوەی كۆئەندامی هەناسەدان و لێدانی دڵ بەڵام بێسوود بوو. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی بنكەی پۆلیسی تەق تەق  كچەكە تەمەنی ساڵە و دانیشتووی ناحیەی تەق تەقە و خوێندكاری قۆناغی یەكی پەیمانگای تەكنیكییە و هێشتا ڕوون نەبۆتەوە كە بۆچی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

PUKmedia کاروان کازم- تەق تەق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket