riklam

ئه‌نفال.. تاوانی سه‌ده‌ له‌دژی كورد

کوردستان 05:50 PM - 2022-03-02

له‌ئه‌نفالی یه‌كدا دۆڵی جافایه‌تی و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌ كه‌ تێدا به‌ سه‌دان ژن و منداڵ و پیاوی كورد له‌ناوچوون.

سی و چوار ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا، كه‌ پرۆسه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراوی رژێمی به‌عس بوو بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و له‌ناوبردنی گشت شوێنه‌وارێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.

قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال له‌ 23 /2  تـــا 18 / 3 / 1988 به‌رده‌وام بوو، سنوری په‌لاماری ئه‌نفالی یه‌ك بریتی بوو له‌ دوكان، بنگرد، زێی بچوك، ماوه‌ت، چوارتا، ئه‌زمه‌ر سلێمانی سوسێ، سورداش)ی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفالدا خه‌ڵكی‌ یاخسه‌مه‌رو سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو له‌تاریكی شه‌وداو بارانی به‌خوڕداو به‌ده‌نگی‌ ناڵه‌و زرمه‌ی‌ راجیمه‌ به‌ئاگاهاتنه‌وه‌، ئه‌م بۆردومانه‌ به‌ هه‌موو نیازو مه‌به‌ستێك، به‌یه‌كه‌م ته‌قه‌ی‌ په‌لاماری‌ ئه‌نفال ده‌ژمێردرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket