riklam

سەیدسادق.. پێشانگای ساڵانەی خوێندنگاكان بەڕێوەچوو

پەروەردە 11:36 AM - 2022-03-02

ئەمڕۆ چوارشەممە 2-3-2022 لەهۆڵی ڕۆشنبیری قەزای سەید سادق پێشانگانی هاوبەشی ساڵانەی باخچە و خوێندنگەكانی پەروەردەی قەزاكە بەڕێوەچوو. 

لەوبارەیەوە سۆران محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای سەید سادق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پێشانگاكە بۆ زیاتر لە 35 خوێندنگای قەزا و دەوروبەرەكەی كراوەتەوە و ماوەی یەك ڕۆژ دەخایەنێت. 

وتیشی: نمایشكراوەكان بریتین لە كاری دەستی و وێنەكێشان و كاری دیوار. 

ئاماژەی بەوەشكرد ئەو خوێندنگایانەی بەشدارن بریتین لە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندی. 

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان – شارەزوور 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket