riklam

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ دەكات

پرسەنامە 07:20 PM - 2022-03-01

 براو هەڤاڵی گەورەو بەڕێزمان، كاك كۆسرەت، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( زوبێدە سەعید ئۆمەر) ژنە تێكۆشەری ناو شۆڕش و رۆژە سەختەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلەكەمان و دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە، بەناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتییەوە، دڵگرانی و هاوخەمیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوەو تەواوی خزم وكارو خانەوادە بەڕێزەكەتان ببەخشێت و ئەمە دواخەم و ناخۆشی بێت.
 سكرتاریەتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی 
٢٨/٢/٢٠٢٢


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket