riklam

خانمە فۆتۆگرافەرێکی PUKmedia ڕێزی لێدەگیرێت

کوردستان 07:15 PM - 2022-03-01

ئێوارەی ئەمڕۆ 1ی 3ی 2022 لە بەرنامەیەكی تایبەتدا بۆ رۆژی جیهانی ژنان لە ٨ ی مارسدا، لە هۆڵی هۆتێل تایتانیك پرۆگرامی بنەوشەی كەناڵی ئاسمانی دەزگای میدیایی كوردسات خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە 25 خانمی كورد كە لەچەندین بواری جیاوازدا چالاكانە كار دەكەن. 
لە نێو ئەو خانمانەدا ڤینۆس تۆفیق كارمەندی دێرینی كەناڵی كوردسات و فۆتۆگرافەری ئێستای PUKmedia خەڵاتی رێزلێنانی دەزگای میدیایی كوردسات و بەرنامەی بنەوشەی پێشكەشكرا.
 لە وتەیەكدا ستافی بەرنامەی بنەوشە ستایشی بەردەوامی و كارەكانی فۆتۆگرافەری PUKmedia یان كرد، بەوپێیەی ڤینۆس تۆفیق وەك میدیاكارێكی ژن ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامە لەكاركردن بەشێوازێكی پیشەیی و پۆشینی جل وبەرگی كوردیی لە زۆربەی ئەو یادو بۆنە و چالاكییانەدا كە ئامادەی روماڵكردن و وێنەگرتنیان دەبێت.
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket