خوێندنی باڵا یه‌كه‌م گرانتی توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
کوردستان 06:32 PM - 2022-03-01
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی له داهاتوییه‌كی نزیكدا یه‌كه‌م بانگهێشت بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی 2022 ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه ڕێكه‌وتی 1-3-2022 به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئارام محه‌مه‌د قادر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بونی بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ تاوتوێكردنی كاروباره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه و ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌مین گرانت له‌مساڵدا كۆبۆوه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستییه، ڕایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و ڕاستیه‌مان له‌پێش چاو بێت كه توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاته‌كه‌مانه، گه‌شه‌كردنی ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پشت به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی ببه‌ستێت، بۆیه ئێستا له هه‌مو كات زیاتر سێكته‌ره جیاوازه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به‌ڕێنوێنی توێژه‌ره‌كانمانه، زانكۆكان و توێژه‌ره‌كانمان ده‌بێت هاوكار بن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وپرسانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی پێویستیانن به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌یه.
له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی، د. ئارام محمد قادر ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ چاودێریكردن و په‌یداكردنی فه‌ندو گرانتی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه، وتیشی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته به‌رپرس له دارشتنی ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی توێژینه‌وه و هاندان و كاراكردنی چالاكی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری پسپۆری جیا له‌به‌ر ڕۆشنایی پێداویستی زانستی، ته‌كنه‌لۆژی، ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له داهاتویه‌كی نزیكدا یه‌كه‌م بانگهێشت بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه بڕێك پاره وه‌ك یه‌كه‌مین گرانتی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی 2022 ته‌رخان ده‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی پێشبڕكێییه‌كی زانستی شه‌فافدا ده‌درێته پرۆپۆزه‌لی ئه‌و تویژینه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له بریكاری وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكارانی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی، به خستنه‌ڕوی تێبینی و سه‌رنجی به‌سود بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی گفتوگۆكان به‌رده‌وام بون.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان، كۆمیته‌یه‌كی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییه كار ده‌كات بۆ هاندان و گه‌شه‌پێدان و كاراكردنی چالاكی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری پسپۆڕی جیادا له‌به‌ر ڕۆشنایی پێداویستییه زانستی و ته‌كنۆلۆجی و ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22