riklam

پرسەی دایكی كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێرو سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان 02:00 PM - 2022-03-01

تەرمی دایكی كۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێنرێتەوە و لەگوندی شیواشۆك بەخاك دەسپێردرێت، لە هەولێر و سلێمانیش پرسەی بۆ دادەنرێت.

نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی رایگەیاند: سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە، تەرمی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر دایكی كۆسرەت رەسوڵ دەگاتەوە هەرێمی كوردستان و لەگوندی شیواشۆك بەخاك دەسپێردرێت.

سەبارەت بەبەرنامەی مەراسیمی رۆژانی پرسەكەش نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە: سەعات 10ی بەیانی رۆژی چوار شەممە 2-3-2022 تەرمی كۆچكردوو لە مەراسیمێكی تایبەتی جەماوەریدا لەگوندی شیواشۆك بەخاك دەسپێردرێت و دوانیوەڕۆی رۆژی چوار شەممەش  لە شاری هەولێر لە مزگەوتی سەواف پرسەكە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشی راگەیاندووە: دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی كۆچكردوو بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket