riklam

سه‌عدی پیره‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

ی ن ک 06:32 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (زوبێده‌ سه‌عید ئۆمه‌ر)، دایكی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
 
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان خاتوو (زوبێده‌ سه‌عید ئۆمه‌ر)م بیست،له‌ دڵه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم ، سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م .

خاتوو زوبێده‌ یه‌كێك بوو له‌و ژنه‌ ئازایانه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی هه‌موو خه‌م و ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی  گرت ،له‌ ژیانیدا وه‌ك دایكێكی پێشمه‌رگه‌ رووبه‌رووی زه‌حمه‌ت و ماندووبوون و ئازارێكی زۆر بوویه‌وه‌ ، هه‌میشه‌ پشتیوانیه‌كی به‌هێزبوو بۆ رۆڵه‌كانی و سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌رخستنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان .

 له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئارامی و سه‌بوری به‌ ئێوه‌ و ئێمه‌ و خزمان و دۆستان ببه‌خشێت ، دوا خه‌می بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێت

براتان
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket