riklam

فراكسێۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

ی ن ک 03:04 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێده‌، دایكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، فراكسێۆنی (ی. ن. ك) له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
برای گه‌وره‌و به‌ڕێزمان جه‌نابی كاك كۆسره‌ت 

پرسه‌ نامه‌ 
به‌ناوی فراكسێۆنی (ی. ن. ك) له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌نابت و خانه‌واده‌ی محترم و هه‌موو كچ وكوڕه‌كان ده‌كه‌ین ، كۆچی دوای پله‌ زوبید غه‌مبار ونیگه‌رانی كردین ، به‌تایبه‌تی له‌كاتێك ی ئاوادا ، پله‌ زوبید وه‌ك چیایه‌ك له‌پشت كاك كۆسره‌ت بوو وه‌هه‌روه‌ها له‌باره‌گا دایك هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان بوو له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین جێگاو مكان ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بروو ئارامیش لۆ هه‌مووان ده‌خوازین.

 انا لله‌ وانا الیه‌ الراجعون 

فراكسێۆنی (ی. ن. ك) 
له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket