riklam

سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات

کوردستان 02:55 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێده‌ سه‌عید-ی دایكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی
 
به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت ڕه‌سول سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ؛

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێده‌ سه‌عید-ی دایكی به‌ڕێزتان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م و ھاوبه‌شی خه‌متانم. خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به‌ ئێوه‌ و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت.

مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket