riklam

مەكتەبی سیاسی: خاتوو زوبێدە لەكایەی تێكۆشاندا ئازار و ئاوارەیی چەشت

ی ن ک 12:49 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید دایكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەكرد و رایگەیاند، خاتوو زوبێدە  نمونەی ئەودایكانە بوو كەبەهۆی هەڵوێستی پڕ لەجوامێریی بەرێزتانەوە لە نێو كایەی شۆڕش و تێكۆشانی گەلەكەماندا لە لایەن رژێمە داگیركەرەكانەوە ئازار و مەینەتی و ئاوارەیی زۆری چەشت.

دەقی پرسەنامەكە...

هەڤاڵ/ كاك كۆسرەت سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  

بەداخو پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەری دایكی بەرێزتانمان پێگەیشت و لەناخی دڵمانەوە هاوبەشی پرسە و خەمی بەڕێزتان و گشت كەسوكارو خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین. 

خاتوو زوبێدە نمونەی ئەودایكانە بوو كەبەهۆی هەڵوێستی پڕ لە جوامێریی بەرێزتان و كاك جەنگی براتانەوە لە نێو كایەی شۆڕش و تێكۆشانی گەلەكەماندا لە لایەن رژێمە داگیركەرەكانەوە ئازارو مەینەتی و ئاوارەیی زۆری چەشت بەڵام ئەوانە ورەی زیاتری  لە كۆڵنەدان بەئێوە بەخشی بۆ بەردەوامیتان لەو كاروانە  پڕ لە شانازییەی خەبات و تێكۆشان . 

جارێكی تر وێڕای هاوخەمیمان بۆ پرسە و ماتەمینیتان لە یەزدانی مەزن داواكارین ڕۆحی خاتوو زوبێدەی كۆچكردوو  بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و ئارامیش بە بەرێزتان و كەسوكارو خانەوادە سەربەرزەكەتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت .

انا  لله  و انا  الیە  راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket