riklam

هاوخەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی

کوردستان 11:54 AM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی.. سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
زۆر بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی دایكە (زوبێدە سەعید ئۆمەر)، دایكی ئازیزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و سەرجەم خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

بە شكۆوە بەشداری لە خەم و ماتەمینیی دایكی یەكێك لە سەركردە گەورە و مەزنەكانی نێو بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان و شۆڕشی نوێ دەكەین. داواكارین لە پەروەردگار سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. رێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket