riklam

پرسەنامەكان بۆ كۆچی دوایی دایكی كۆسرەت رەسوڵ

ی ن ک 11:38 AM - 2022-02-28

بەیانی ئەمڕۆ 28-2-2022، نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەواڵی كۆچی دوایی زوبێدە سەعید ئۆمەر دایكی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كراون.

دەقی پرسەنامەكان:

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خاتوو زوبێدە دایكێكی خۆڕاگر و بەهەڵوێست بوو

سەرۆك كۆمار: كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە خەمباری كردم

مەكتەبی سیاسی: خاتوو زوبێدە لەكایەی تێكۆشاندا ئازار و ئاوارەیی چەشت

قوباد تاڵەبانی: خاتوو زوبێدە رۆڵەكانی بەرۆحییەتی كوردپەروەری جۆشدا

هاوخەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات

شێخ جەعفەر: خاتوو زوبێدە سیمبولی شاخ بوو

 هاوخەمی بێگەرد تاڵەبانی بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی

د. جوان ئیحسان: خاتوو زوبێدە نەوەیەكی خەباتگێڕی پێگەیاند

سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات

 شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات
فراكسێۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لەكۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات

نوێنەرایەتی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ دەكات

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سول ده‌كات
د.فوئاد مەعسوم: خاتوو زوبێدە بۆ شۆڕش و یەكێتی دژ بەڕژێم مەینەتی زۆری بینی

مستەفا هیجری سەرەخۆشی لەكۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات

سه‌عدی پیره‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات
منی نبی قهوچی سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات
قادر عزیز پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ دەكات



پیرە: خاتوو زوبێدە پشتیوانێكی بەهێزی پێشمەرگە بوو
بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید دایكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەكرد و رایگەیاند، خاتوو زوبێدە یەكێك بوو لەو ژنە ئازایانەی كە بەرگەی هەموو خەم و ئازار و نەهامەتییەكانی  گرت، لە ژیانیدا وەك دایكێكی پێشمەرگە روبەرووی زەحمەت و ماندووبوون و ئازارێكی زۆر بوویەوە.
دەقی پرسەنامەكە...
برای بەڕێزم كاك كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر)م بیست، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم .
خاتوو زوبێدە یەكێك بوو لەو ژنە ئازایانەی كە بەرگەی هەموو خەم و ئازار و نەهامەتییەكانی  گرت، لە ژیانیدا وەك دایكێكی پێشمەرگە روبەرووی زەحمەت و ماندووبوون و ئازارێكی زۆر بوویەوە، هەمیشە پشتیوانییەكی بەهێزبوو بۆ رۆڵەكانی و سەرجەم هێزی پێشمەرگە بۆ بەردەوام بوون لە سەرخستنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان.
لەخوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبووی دایكتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و سەبوری بە ئێوە و ئێمە و خزمان و دۆستان ببەخشێت، دوا خەمی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان بێت
براتان
سەعدی ئەحمەد پیرە

پەیامی هاوخەمیی و سەرەخۆشیی ئەرسەلان بایز بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی
برام كاك كۆسرەت
بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵێكی خەفەتبارم پێگەیشت كە دایكی قارەمانێك، كۆچی دوایی كردووە ئەویش خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر-ی دایكی بەڕێزتانە.
ئێمە هەموومان قەرزارباری ئەو ژنە تێكۆشەر و ماندوو نەناسەین كە هەردەم خۆڕاگربووە سەرەڕای ئەم هەموو شەهید و قوربانییەی بۆ كور دو كوردستانیان داوە، ئەمە جگە لەو ماڵوێرانی و دەربەدەرییەی بەسەر خۆی و خانەوادەكەیدا هاتووە.
بۆیە بەو پەڕی خەفەتبارییەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خۆمان و سەرجەم خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و تەمەندرێژی بە ئێوە ببەخشێت.
د. ئەرسەلان باییز
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ك)

 

ئاراس محەمەد ئاغا پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی ئاراستەی كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات 
 برای گەورە و بەرێزمان جەنابی كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە مەڵبەندی چواری دھۆك، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە‌ی جەنابت و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزمان و ئازیزانتان دەكەین.
گیانی دایكی ئازیزتان زوبێدەخان شاد و ئاسودەبێ، لە یەزدانی مەزن داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكتان ببەخشێ و دواین ناخۆشیتان بێت.

ٳنا للە‌ وٳنا ٳلیە‌ راجعون

 ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی
لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆك

بورهانی سەعید سۆفی پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی ئاراستەی كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات

هەڤاڵی بەڕێز کاک کۆسرەت رەسوڵ
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبەیدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
خاتوو زوبەیدە سەعید یەکێک بوو لەو ژنە تێکۆشەرانەی کە شانبەشانی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان تەواوی ژیانی خۆی بۆ کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەرخان کرد.
بەم بۆنە خامناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم بە ئێوەی بەڕێزو و تەواوی خزمان و کەسوکاری کۆچکردوو رادەگەیەنم و لە پەردەردگاری مەزن داواکارم جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێ و دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

هاوخەمی جەماڵ پووركەریم بۆ كۆسرەت رەسوڵ 
سەرۆكی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی "خاتوو زوبێدە سەعید هۆمەر" وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی "كاك كۆسرەت رەسوڵ" كرد.

دەقی پەیامەكە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێز 
برای بەڕێز و خۆشەیست و تێكۆشەرم كاك كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بیستنی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خەمبار و پەرۆشی كردین و لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و خۆمان لە خەم و پەژارەتان دا بە شەریك و بەشدار دەزانین.
پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گشت خزم و ئەندامانی بنەماڵەتان دەكەین و لەشساخی و تەمەندرێژیتان ئاواتمانە.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی كوردستان
سەرۆكی گشتی
جەماڵ پووركەریم
٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی كوردی
۲٨ی فێوریەی ۲۰۲۲ی زاینیی

PUKmedia تایبەت

  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket