riklam

شێخ جەعفەر: خاتوو زوبێدە سیمبولی شاخ بوو

کوردستان 11:17 AM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پرسە نامە
بۆ برای بەڕێزم كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر-ی دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
دایكی بەڕێزتان نموونەی ژنێكی تێكۆشەر و خۆڕاگر و ماندوو بوو لە خەباتی پێشمەرگایەتی، سیمبول و ورەیەكی بەرز بوو لە شاخ بۆ برا پێشمەرگەكان و گشت دایكانی پێشمەرگە و ژنانی شۆڕشگێڕی رێگای رزگاریخوازی كوردستان.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەكەم، داواكارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایش بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێ.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٢/٢/٢٨

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket