riklam

د. جوان ئیحسان: خاتوو زوبێدە نەوەیەكی خەباتگێڕی پێگەیاند

ی ن ک 11:10 AM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر، دكتۆر جوان ئیحسان فەوزی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت . 
ئەم هەواڵە لەناخەوە خەمبارو دڵتەنگی كردم. لەدەستدانی خاتونێكی ئاواشۆڕشگێڕ و كۆڵنەدەر كەڕۆڵی گرنگی هەبووە لە شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و پێگەیاندنی نەوەیەكی خۆڕاگرو خەباتگێڕ جێگای داخ و خەمە، بەم بۆنە خەمناكەوە لەخوای گەورە داواكارم سەبرو ئارامی بەهەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشیتان بێت و جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشتی نەبڕاوە بێت.

إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ

دكتۆر جوان ئیحسان فەوزی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket