riklam

هاوخەمی بێگەرد تاڵەبانی بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی

ی ن ک 11:01 AM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر، بێگەرد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پرسەنامە و سەرەخۆشی
هەڤاڵی تێكۆشەر كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  
 زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی ژیان ئاوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر-مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە لە ناخی دڵمەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستە‌ی جەنابت و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزمان و ئازیزانتان دەكەین.
گیانی دایكی ئازیزتان زوبێدە خان شاد و ئاسودەبێ، لە یەزدانی مەزن داواكارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكتان ببەخشێ و دواین ناخۆشیتان بێت.
ٳنا للە‌ وٳنا ٳلیە‌ راجعون
بێگەرد تاڵەبانی                                

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket