riklam

سەرۆكە كۆمیدییەكەی ئۆكرانیا بناسە

جیهان 09:25 AM - 2022-02-28

ڤۆلۆدۆمیر زیلینیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا یەكێكە لەسەرۆكە گەنجەكانی ئەوروپا و لەئێستادا وڵاتەكەی لەشەڕێكی سەختدایە لەگەڵ رووسیای دراوسێی، ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەو سەرۆكە:

-لە 25-1-1978 لەشاری كریڤی ریەی ئۆكرانیای سەربە یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو، لەدایكوباوكێكی جولەكە، لەدایكبووە.

-لەساڵی 2000 بڕوانامەی بواری یاسای لەزانكۆی ئابوری نیشتمانی كیێڤ بەدەستهێناوە.

- هەرگیز كاری یاساناسی نەكردووە و لەوبوارەدا ئەزموونی نییە.

-لە 20-5-2019ەوە بەڕەسمی سەرۆكی ئۆكرانیایە.

-پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆكی وڵاتەكەی، ئەكتەر و كۆمیدیاكار بووە، 10 فیلمی درێژی دیاری بەرهەمهێناوە و زیاتر لە 30 خەڵاتی پەیوەندیداری ناوخۆی بردووەتەوە.

-لەساڵی 2003ەوە هاوسەرگیری كردووە. هاوسەرەكەی ناوی ئۆلینا زیلێنسكایە و دوو منداڵیان هەیە.

لەساڵی 2015 بووەتە ئەستێرەی زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی بەناوی خزمەتكاری گەل. كە تێیدا رۆڵی سەرۆكی ئۆكرانیا دەبینێت. لەم زنجیرەیەدا كەسایەتی زیلینسكی بریتییە لەمامۆستایەكی مێژوو لەخوێندنگەیەكی ئامادەیی و لەتەمەنی سییەكاندایە و پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكی كە تێیدا قسە لەسەر گەندەڵی حكومەت دەكات، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دەباتەوە.

-دوو زنجیرەی تەلەفزیۆنی تر كە ئەم تێیاندا بەشداربووە، لەساڵی 2017 نمایشكردنیان لەوڵاتەكەی قەدەغەكراوە، بەڵام لەئازاری 2019 قەدەغەكردنەكە هەڵگیراوە.

-خۆكاندنیدكردنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی، لەمیانەی نمایشێكی كۆمیدی تەلەفزیۆنی، راگەیاندووە.

-پاش ئەوەی بەڕەسمی ناوی خۆی لەكۆمسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردن تۆماركرد وەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی ئۆكرانیا، زیلینسكی هەڵمەتێكی ناباوی هەڵبژاردنی ئەنجامدا كە پێكهاتبوو لە گەڕانی كۆمیدی و تۆڕی كۆمەڵایەتی و زۆربەی كات لەرۆژنامەنووسان هەڵدەهات و خۆی لەدیبەیت لادەدا.

-لەساڵی 2018ەوە تائێستا ئەندامی پارتی خزمەتكاری گەلە، ئەم حزبە لەساڵی 2017ەوە لەلایەن سێ كەسەوە دامەزرێنراوە كە یەكێكیان خودی زیلینسكییە.

سەرچاوە.. كتێبی زانیاریخانە/ چاپی 26هەم/ والی عەلی/ زانیاریی ژماره هەزارو 600 بۆ 1610‌

PUKmedia والی عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket