riklam

مەراسیمی ناساندنی كتێبی زەكاتی ئەزموون بەڕێوەچوو

کوردستان 12:55 PM - 2022-02-24

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022 لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی ناساندنی كتێبی" زەكاتی ئەزموون" كە گفتوگۆیەكی كراوەی نێوان ڕۆژنامەنووس ئاریان محەمەد و ستران عەبدوڵڵایە بەڕێوەچوو.

لەكۆڕی ناساندنی كتێبەكەدا ڕۆژنامەنووس ئاریان محەمەد ئاماژەی بە سەرەتای بیرۆكەكە كرد كە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی 2019 كە لەنێوان ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەر بەڕێوەچووە وەك هەنگاوێك بۆ نووسینەوەی مێژووی كارەكتەرەكانی ناو ڕاگەیاندنی یەكێتی، ئاماژەی بەوەشدا كە زەكاتی ئەزموون، زەكاتی ستران عەبدوڵڵایە لە ئەزموونی ڕۆژنامەنووسی ستران عەبدوڵڵا كە لەڕێگەی گێڕانەوەی بیرەوەرییەكانییەوە ئەزموونەكانی دەبەخشێت. 

پاشان ستران عەبدوڵڵا لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبكە و بایەخی گفتوگۆی نێوان ڕۆژنامەنووسان بۆ گێڕانەوەی یادەوەرییەكان قسەی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە دەربڕینی دیدگا و دنیابینی ڕۆژنامەنووس لەبارەی چەمك و دیاردەكان لە قازانج و سوودی ڕۆژنامەنووسانی گەنجە بۆ ئەوەی لە ئەزموونەكانەوە فێر بن. 
PUKmedia وێنە/ حەمە عومەر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket