riklam

چی بكرێت ئەگەر كەسێك تووشی قوتدانی زمان بوو؟

هەمەڕەنگ 11:41 AM - 2022-02-24

قوتدانی زمان بریتییە لە خزانی زمان بۆ بەشی پشتەوەی دەم واتە دەكەوێتە ناو گەروو، بەمەش كێشە بۆ كەسەكە دروستدەكات و وای لێدەكات هەست بەخنكان بكات. 

- هۆكارەكانی روودانی زمان قوتدان:
1- بەركەوتنی زەبرێك بە مێشك: چونكە بەركەوتنی هەر زەبرێك وا دەكات كە كەسەكە لە هۆش خۆی بچێت بەمەش تێكچوون روودەدات لە فرمانی مێشك ئەمەش دەبێتە هۆی تێكچوونی ناردنی كارەبایی دەمارەكان بەمەش لەوانەیە یەكێك لە دەمارەكانی زمان فرمانەكەی لەدەست بدات. 
1- گەستنی بەشی پێشەوەی زمان. 
3- ماندووبوونێكی زۆر. 
4- كەمی لە ( ڤیتامین B12 ، ئاسن ، زینك ،.... هتد ) : چونكە كەمی لەم ماددانەدا وات لێدەكات كە هەمیشە هەست بە بێ تاقەتی و ماندووبوون بكەیت ئەمەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ قوتدانی زمان. 

- چی بكرێت ئەگەر كەسێك تووشی قوتدانی زمان بوو ؟ 
سەرەتا كەسەكە پاڵ دەخرێت لەسەر زەوی دواتر ناو چەوان و ژێر چەناگەی دەگیرێت و بەرەو پشتەوە پاڵ دەنرێت ئەم كردارە بۆ ئەوە ئەنجام دەدەین كە رێڕەوی هەناسەی كەسەكە بكرێتەوە، هەندێك كات هەیە دەمی كەسەكە ناكرێتەوە لەم كاتەدا زەخت لە ژێر گوێیەكانی دەكرێـ، بەمەش كەسەكە دەمی دەكاتەوە و بە پەنجەت رێڕەوی هەناسەی دەكرێتەوە.

PUKmedia ئامادەكردنی..ژیار حسێن وسوو - بەكالۆریۆس لە كۆلێژی پەرستاری

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket