riklam

قوباد تاڵەبانی: چیتر ژن كوشتن جێی قبوڵ نیە

کوردستان 10:59 AM - 2022-02-23

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: گیان لەدەستدانی شنیار خەمباریكردم كە هاووڵاتیەكی بێتاوان بوو، ئەركی ئێمەش تەنھا گرتن و سزادانی ژنكوژان نییەو كاتیەتی بەیەك دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییەو كاتی كۆتاییھێنانە بە كلتوری ژن كوشتن.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەبارەی گیان لەدەستدانی شنیار هونەر كە لەلایەن مێردەكەیەوە سوتێنرا، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بیستنی هەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباری كردم، شنیارخان ھاووڵاتیەكی بێ تاوان بوو، تەنھا ژن بوونی تاوانی بوو.
دەشڵێت: لەكاتێكدا دەستخۆشی لە ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دەكەم كە دەستبەجێ تاوانبارانی ئەم تاوانانە دەستگیردەكەن، بەڵام بەئازارم كە لە ساڵی 2022 دا ھێشتا لە كۆمەڵگەیەكدا دەژین پیاوانێك ھەن وا بیردەكەنەوە كە ھەڕەشە، ئازاردان و كوشتنی ژنان ئاساییە، لەوەش بەئازارتر ئەو بێ ھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی كۆمەڵگاكەمانە.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم راشیگەیاند: ئەركی ئێمە تەنھا گرتن و سزادانی ژنكوژان نییە، بەڵكو وەك كۆمەڵگا پێكەوە بەپیرو گەنج، حكومەت و كۆمەڵگای مەدەنی، دادگاو مزگەوتەكان، بەیەك دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییەو كاتی كۆتاییھێنانە بە كلتوری ژن كوشتن، چونكە ھیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket