riklam

وەفدێكی یەكێتی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكانی سویدی بەسەركردەوە

تاراوگە 12:29 PM - 2022-02-22

لەڕۆژی زمانی دایكدا و هاوكات لە یادی 40 چل ساڵەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكانی سوید، وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەپێكهاتبوون لە پەیمان حەمەتاتە لێپرسراوی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و فەرهەنگ شێخ محەمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكان و مامۆستا كەریم لێپرسراوی رێكخستنە دێرینەكان و مەهدی شوانی لێپرسراوی رێكخراوە دیموكراتییەكان، سەردانی بارەگای فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانیان كرد و لەلایەن كۆڤان ئامێدی سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكان و ئەندامانی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكانی سویدەوە پێشوازیان لێكران.

ئامانجی سەردانەكەی وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ لای فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردسیانییەكانی سوید، وێڕای پیرۆزبایی و یادی 40 چل دامەزراندنی فیدراسیۆنەوە و هاوكات بە بۆنەی رۆژی زمانی دایكەوە هەڵوێستی ئەندامان و ئۆرگانەكانی یەكێتی لە سوید بۆ ئامادەبووان ئاشكرا كرد كەوا هەمیشە یەكێتی چ لەناو خۆی كوردستان و چ لە وڵاتی سوید پشتوپەنای هەموو تاكێكی كوردە و خۆی بە خاوەن و بەرپرسیار دەزانێت لەئەگەری هەر پێشهاتێكی سیاسی و ئابووری بەسەر كورد و كوردستاندا بێت.
لەبەشێكی تری دانیشتنەكەدا وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتی، ئاماژەیان بەوەكرد فیدراسیۆن ئەركی ئێستای ئەوەیە چۆن بتوانێت ئەم نەوەی ئێستا و نەوەكانی ئایندە لە كورد و كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید چۆن بتوانێت لەناو رێكخراوێكی كوردی دوور لە ئینتیمانی حزبی و سیاسی كۆیان بكاتەوە، هەربۆیە وەك یەكێتی هاوكاری و هەمەهانگی هەموو جۆرە پشتیوانییەكی فیدراسیۆن دەكەین.

لای خۆشیانەوە سەرۆك و ئەندامانی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانی یەكان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانەی وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە كرد سەرجەم ئەندام و رێكخستنەكانی یەكێتی لە سوید رۆڵی كاری گەریان هەبووە.

PUKmedia فەلاح ئەحمەد رەشید – سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket