riklam

ساڵیادی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی دەكرێتەوە

کوردستان 09:51 AM - 2022-02-22

ئەمڕۆ سێ شەممە 22 ی شوباتی 2022، لە مۆنۆمێنتی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان یادی 34 ساڵەی قۆناغی یەكی پڕۆسەی ئەنفال لە سنووری دۆڵی جافایەتی و دەوروبەری كرایەوە .

ئەنفالی یەك (ئەنفالی دۆڵی جافایەتی- 22ی شوبات تاكو 19ی ئاداری 1988، ئەم شاڵاوە بە هێرشكردن بۆ سەر گوندەكانی سەرگەڵو و بەرگەڵوی دۆڵی جافایەتی دەستیپێكرد و لە بنگردەوە بۆ لای رۆژھەڵاتی دەریاچەی دوكان و شارۆچكەی دوكان، لە وێشەوە شارۆچكەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانكردنی 25 بۆ 30 گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیركردنی بارەگاكانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو. ئەم ھێرشە بەربڵاوە سنووری شارۆچكەكانی (سورداش، دوكان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە.
ھێزە بەشداربووەكانی ئەم شاڵاوە پێكھاتبوون لە 20 لیوا، 60 فەوج. كەتێیدا نوێترین چەكی قورس بەكارھێنرا كە بوونە ھۆی وێرانكارییەكی زۆر لەم ناوچانە، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانكردی گوندەكانی (قەمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) ھەروەھا چەندین گوندی تر. ھیچ گوندێك لەم ناوچەیە بێ زیان نەبوو،  ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانكردن بوون و سەرجەمی خەڵكەكەی بەرەو سنوورەكانی ئێران ئاوارە بوون.

PUKmedia بێستون شارەستێنی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket