riklam

بەشی جێندە‌ر لە‌نووسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت: خاوەندارێتی كەیسی شنیار دەكەین

کوردستان 12:32 PM - 2022-02-21

ئاشتی عەبدوڵڵا لێپرسراوی بەشی جێندە‌ر لە‌نووسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت رایدەگەیەنێت، خۆمان بە خاوەنی كەیسی شنیار هونەر دەزانین و  ئامادەی هەموو هاوكارییەكین. 

بەشی جێندە‌ر لە‌نووسینگە‌ی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت سەردانی شنیار هونەر یان لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی كرد، كە لەلایەن مێردەكەیەوە سووتێنرا،  ئاشتی عەبدوڵڵا لێپرسراوی بەشی جێندە‌ر لە‌نووسینگە‌ی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت رایگەیاند: ئێمە خۆمان بە خاوەنی ئەم كەیسە دەزانین و ئامادەی هەموو هاوكارییەكین. 

وتیشی: هەوڵەكانی دەزگا ئەمنییەكان و پۆلیسی سلێمانی بەرز دەنرخێنین كە توانیان لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیر بكەن و بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانیش لەگەڵ جێگری سە‌رۆكی حكومە‌ت بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەیسەكە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.

هاوكات سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند: ئەو ژن و مێردە پێشتر كێشەیان هەبووە و جارێك بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كردووە بەڵام، بە رەسمی سكاڵای تۆمار نەكردووە، گەر سكاڵای تۆماربكردایە و رێكاری پێویست بگیرایەتەبەر رەنگە ئەم رووداوە نەخوازراوە رووینەدایە.

وتیشی: داوا لە ژنان دەكەین لەكاتی كێشەكانیادا پەنا ببنە بەر دادگای تایبەت بە توندوتیژی دژی خێزانی و نووسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزانی، لە رابردووشدا سەدان كێشەمان چارەسەر كردووە.

سەعات 12ی شەوی 19-2-2022، لە گەڕەكی كوردسات لە سلێمانی، شنیار هونەری تەمەن 21 ساڵ لەلایەن مێردەكەیەوە سووتێنرا و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی كرا، بەپێی وتەی پزیشكەكان، 85% ی جەستەی سووتاوە و باری تەندروستی ناجێگیرە، بەوتەی ژنە سووتاوەكەش، پێش رووداوەكە مێردەكەی ماددەی سەرخۆشكەری بەكارهێناوە، دووای رووداوەكەش مێردەكەی بەرە و سنووری ئێران هەڵهات و پاشان دەستگیركرا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket