هه‌موو گه‌لانی جیهان له‌م رۆژه‌دا شانازی به‌زمانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 09:35 AM - 2022-02-21
رۆژی 21 ی شوباتی هه‌موو ساڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایكه و هه‌موو گه‌لانی جیهان به چالاكی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه به‌رزڕاده‌گرن. له جیھاندا 6 ھه‌زار زمان ھه‌ن، به‌ڵام زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره و زۆرترین خه‌ڵك قسه به 100 زمان ده‌كه‌ن، زمانی كوردیش له پله‌ی 59-یه‌مین زمانی جیهاندایه.
له‌م رۆژه‌دا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، له كوردستان به گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی چالاكی تایبه‌ت به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن و شاره‌زایانی بواری زمانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی زمانی كوردی له ره‌وشێكی خراپ دایه.
له عیراق زمانی كوردی دووه‌م زمانی ره‌سمییه و له باشووری كوردستان زمانی ره‌سمی حكومه‌ت و خوێندنه. له سوریا زمانی كوردی دانی پێدانه‌نراوه، به‌ڵام كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان زمانی كوردی وه‌ك زمانی ره‌سمی به‌كاردێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگییه‌كی زۆر به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن.
له‌جیھاندا زیاتر له 6 ھه‌زار زمان ھه‌ن، زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی پیتی نووسینیان نییه و ته‌نھا له قسه‌كردندا به‌كاردێن، 200 بۆ500 زمانیش مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن خۆیان له‌به‌رده‌م ته‌كنۆلۆژیا و پێشكه‌وتنه‌كان رابگرن.
رۆژی جیهانیی زمانی دایك له‌چییه‌وه هاتووه؟
رۆژی جیھانی زمانی دایك، له رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی 1952ی به‌نگلادیش (رۆژھه‌ڵاتی پێشووی پاكستانی به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ساڵی 1952 ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی داكا دژی سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، 11 كه‌س به‌ده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان كوژران، ساڵی 1956 ده‌وڵه‌ت به‌ناچاری دانی به زمانی به‌نگالیدا نا.
رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیھانی زمانی دایك ناساند و ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك بیرھێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی به‌نگلادیش به رۆژی زمانی دایك دیاریكرا.
رۆژی زمانی دایك...
ئه‌م دیداره له سایتی خاك-ه‌وه وه‌رگیراوه
له‌ڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆره مهاباد كامل عه‌بدولڵا، مامۆستای به‌شی كوردی سكوڵی زمان له زانكۆی سلێمانی، ئاماژه به گرنگی و بایه‌خی زمانی دایك و هه‌ره‌وه‌ها كاریگه‌ری زانینی زمانی دایك له‌لای منداڵ و كه‌ی پێویسته فێر بێت و لایه‌نی سلبی و ئیجابی زانینی زمانی دووه‌م له لای منداڵ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه مان له گه‌ڵ ئه‌نجامدا؟
س\ئایا دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ زمانی دایك گرنگیه‌كه‌ی له چیدایه؟
له به‌نگالی رۆژهه‌ڵاتی كۆماری به‌نگلادیشی ئێستا، پێش جیابوونه‌وه‌ی له پاكستان حكومه‌تی ناوه‌ندی پاكستان له رۆژئاوای پاكستان له زمانی (محمد علی جناح)ه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی 21/ئازار/1948 رایگه‌یاند، كه زمانی ئۆردوو زمانی فه‌رمی وڵاته، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی، كه زمانی كه‌مینه‌و چینێكی تایبه‌ت بوو، ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تای په‌رچه‌كرداری به‌نغالیه‌كان له‌ساڵی 1950-1952 خۆپیشاندانیان له به‌نغالی رۆژهه‌ڵاتدا به‌رپاكرد، دواتر بزوتنه‌وه‌كه‌یان به (بزوتنه‌وه‌ی زمانه‌وانی به‌نغالی) ناسرا. پۆلیسی پاكستان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران چه‌كیان به‌كارهێناو به ئاگر وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه، له ئاكامدا پێنج خوێندكار له كۆلیژی پزیشكی له ده‌كای پایته‌ختی به‌نگلادیش شه‌هیدكران.
ئه‌م رووداوه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه حكومه‌تی ناوه‌ندی ناچار بكات، كه وه‌ك زمانی ئاڵوگۆڕو په‌یوه‌ندیكردن دان به زمانه‌كه‌یاندا بنێت. شایه‌نی باسه له‌به‌رده‌م كۆلیژی پزیشكی ئه‌و وڵاته‌دا مۆنۆمێنتی (شه‌هید منار)یان بۆ كرا.
له 17/1/1999 ه‌وه له‌دوای پێشنیاری به‌نگلادیش رێكخراوی یۆنسكۆ بڕیاری دا ئه‌و رۆژه ببێته رۆژی زمانی دایك و له 28 وڵات‌دا ئاهه‌نگی بۆ بگێڕێت.
ئیدی له‌و رۆژه‌وه یۆنسكۆ له‌پێناو پاراستنی جۆراوجۆری رۆشنبیری‌و جۆراوجۆری زمان ئه‌م یاده ده‌كاته‌وه.
س\ به شێوه‌یه‌كی گشتی چۆن زمان ده‌ناسێنی؟
زمان بریتیه له‌و دیارده‌یه‌ی، كه وه‌ك ره‌گه‌زێك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌كارده‌هێنرێت، ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی رۆشنبیرییه‌و ئامرازێكه بۆ پاراستنی رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌كان‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و رۆشنبیرییه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر.
زمان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌كردنی مناڵا، ته‌نها رێگه‌یه بۆ فێربوون له په‌روه‌رده‌داو به زمان ده‌چێته ناو چالاكی‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نه‌ك ته‌نها ئاستی ژیری‌و رۆشنبیری گه‌وره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵكو مناڵان‌یش به زمان ئاسته‌كانیان له رووی زیره‌كی‌و ژیرییه‌وه جیاده‌كرێته‌وه.
ئه‌ركی زمان ته‌نها پێدانی زانیاری‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌سته‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی وروژاندنی بیر‌و ئایدیای نوێ، پاڵنه‌رێكه بۆ جوڵاندن‌و بیركردنه‌وه، سروشتێكه بۆئه‌وه‌ی زیاتر بیر‌و هۆش بكرێته‌وه.
س\ كه‌واته لێره‌وه ده‌كرێت، پێناسه‌ی زمانی دایكمان بۆ بكه‌یت؟
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی پێده‌دات، زمانی دایكه:
چه‌مك‌و پێناسه‌ی زمانی دایك:
مرۆڤ كه له‌دایك ده‌بێت هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ردا رێكبخات، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش سه‌ره‌تا به‌هۆی گریانه‌وه‌یه، به‌ره‌به‌ره به‌پێی قۆناغه‌كان زمانی ده‌پژێت به زمانی دایك، كه ئه‌و زمانه‌یه منداڵا یه‌كه‌مجار له خێزاندا وه‌ریده‌گرێت، زمانی (یه‌كه‌م، زگماك، له‌دایكبوون،خۆماڵی، شیری)یشی پێ ده‌وترێت،ئه‌م زاراوانه سینۆنیمن، له زانستی زمانی ده‌روونیدابه‌كارده‌هێنرێن بۆ فێربوونی ئه‌وزمانه‌ی منداڵ سه‌ره‌تا وه‌ریده‌گرێت، ئه‌ویش ده‌بێت به یه‌كێك له قسه‌پێكه‌رانی زمانه‌كه، زمانی دایك له زاراوه‌كانیتر گونجاوتره، چونكه دایك نزیكترین كه‌سه له ساواوه.
زۆرجار وارێكده‌كه‌وێت، كه منداڵا دوو زمان وه‌ربگرێت‌و به‌كاریبهێنێت، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوك دوو زمانی جیاوازییان هه‌بێت، ئه‌وا به ناچاری دوو زمانی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت، چونكه منداڵا توانستی فێربوونی كراوه‌یه‌وه‌و له توانایدایه چه‌ندین زمان فێرببێت‌و وه‌ربگرێت.
زمان وه‌رگرتن، پڕۆسه‌یه‌كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توانای وه‌رگرتن و تێگه‌شتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، زمان به‌رهه‌مده‌هێنێت له شێوه‌ی ڕسته‌دا، كه‌هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆكه، دواتر تێگه‌یشتن دێته ئاراوه، كه به‌رهه‌می ڕێكخستنی فۆڕم و واتای وشه‌كانه، هه‌ریه‌ك له‌و وشانه‌ش خاوه‌نی زانیاری تایبه‌تن.
س\منداڵ له كه‌یه‌وه پێویسته فێری زمانی دایك بێت؟
ئه‌و زمانه‌ی منداڵا له خێزاندا وه‌ریده‌گرێت جیاوازه له‌و زمانه‌ی كه له خوێندنگه فێری ده‌بێت، هه‌ندێكجار جیاوازییه‌كه زۆر كه‌مه‌و كێشه دروست ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زمانی دایك‌و زمانێك – زارێكی – جیاواز بوو، ئه‌وا منداڵا له‌كاتی فێربوونی زمانی دووه‌مدا بۆشایی زمانیی له‌نێوان زمانی یه‌كه‌م‌و دووه‌مدا بۆ دروست ده‌بێت.
یۆنسكۆ (UNISCO) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه زمانی دایك گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه چه‌ندین راپۆرت‌و كۆنفرانس‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی رزگاركردنی زمانه‌كان له مردن‌و پارێزگاریكردنیان.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش له 4/10/2006 بڕیاریدا زمانی قوتابخانه زمانی دایك بێت، هه‌موو كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زمانه‌كانی تر فێرببێت، چونكه ئاره‌زووی فێربوون بۆ زمانی دووه‌م پێویسته، به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆی بێت‌و زۆركردنی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نه‌بێت.
وه‌رگرتنی زمانی دایك سروشتییه‌و زۆركردنی تێدا نییه، منداڵا له خێزانه‌كه‌یه‌وه وه‌ریده‌گرێت‌و پێویستی به خوێندن نییه، به‌ڵام زمانی دووه‌م ئه‌و زمانه‌یه كه له گه‌وره‌ییدا (واته دوای خێزان) وه‌ریده‌گرێت، یاخود فێریده‌بێت.
خێزانه‌كان (دایك‌و باوك) منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه ئه‌و خوێندنگایانه كه خوێندن تیایاندا به زمانی دووه‌مه به‌تایبه‌تی ئینگلیزی، رۆشنبیری ئه‌و زمانه وه‌رده‌گرن‌و گرنگی پێده‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نها زانست‌و زانیاری ئه‌و زمانه وه‌رده‌گرن، به‌ڵكو خوره‌وشت‌و كه‌لتوری زمانه‌كه‌ش وه‌رده‌گرن.
س\مه‌سه‌له‌ی زانینی دوو زمان لای منداڵ گاریگه‌ری هه‌یه له سه ر زمانی دایك؟
خوێندن به زمانی دووه‌م له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌ندا به‌تایبه‌تی پێش (9) ساڵی كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر زمانی دایك هه‌یه، پسپۆڕان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه خوێندن به زمانی دووه‌م دوابخرێت بۆ ته‌مه‌نی دوای (9) ساڵی واته چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له‌پێناو پاراستنی زمانی دایكدا.
لێكۆڵه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه خوێندن له سه‌ره‌تادا به زمانی دووه‌م كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵا هه‌یه‌وبه پێچه‌وانه‌وه خوێندن به زمانی دایك یارمه‌تی ده‌دات له بنیاتنانی كه‌سایه‌تی و سه‌ركه‌وتنی خوێندندا.
چۆمسكی ئه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه، كه خوێندن به زمانی دایك ئه‌نجامی باشی ده‌بێت له رووی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌وه، چونكه كه‌متر رووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه‌ی رۆشنبیری ده‌بێته‌وه، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی هه‌ستكردن به به‌های خۆی‌و هه‌ستكردن به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، پێویسته گرنگییه‌كی ته‌واو به فێربوونی زمانی دایك بدرێت چونكه:
1-مێشكی منداڵا له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ریدایه‌و وه‌ك ته‌زووی كاره‌با ئه‌و ده‌وروبه‌ره به مێشكی مناڵا ده‌گات.
2-منداڵا بۆ گه‌شه‌كردنی پێویستی به سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایك‌و باوك هه‌یه، ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌ش به زمانی دایك ده‌گاته منداڵا.
3-منداڵا له سكی دایكه‌وه هه‌ست به زمانی ده‌كات، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌نگی دایكی له كه‌سانی دیكه جیابكاته‌وه،هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌نگه‌كان تۆمارده‌كات وله‌یه‌كیان ده‌دات.
4-ده‌نگی دایكی‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستی وای لێده‌كات به‌تواناتربێت له بیركردنه‌وه‌و فێربووندا، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر مێشكی منداڵا.
س\لایه‌نی ئیجابی و سلبی چیه له فێربوونی دوو زمان له لای منداڵ چیه؟
هه‌ندێك له خێزانه‌كان له‌هه‌نده‌ران گرنگی زیاتر به‌زمانی دووه‌م ده‌ده‌ن، پێیان وایه، كه فێربوونی ئه‌و زمانه و فه‌رامۆشكردنی زمانی دایك، منداڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه بودجه‌یه‌كی باشیان بۆ خوێندن به‌زمانی دایك ته‌رخانكردووه، چونكه پێیان وایه زمانی دایك یه‌كه‌مه‌و زمانی تر به‌دوایدا دێت. پێش ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی منداڵ له‌باوه‌شی گه‌رم و نه‌رمی دایكیایه‌تی، هه‌ندێك جار زووتر له‌م ته‌مه‌نه‌ش منداڵ ده‌نێررێته ناوه‌ندی خوێندن، جیاواز له ناوه‌ندی خێزان و قۆناغێكی سه‌ختتر لای منداڵا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌یه‌تی له‌ماڵێكی پارێزراوو سه‌لامه‌تدا بۆ خوێندنگا، كه بۆ منداڵا سه‌ره‌تایه‌كی قورسه له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه، سه‌رباری ئه‌و باره ده‌روونیه، زمانیش باره‌كه‌ی ئاڵۆزتر ده‌كات ئه‌گه‌ر خوێندن و فێربوون تیایدا به‌زمانی دووه‌م بێت، ڕكه‌به‌رایه‌تی ئه‌م قۆناغه ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌باره.
گرنگییه‌كانی خوێندن به زمانی دایك:
1-زمانی دایك شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌و هۆكاری به‌ستنه‌وه‌ی تاكه‌كانه.
2-یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ بنیاتنانی بیر‌و رۆشنبیری.
3-هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌و وه‌رگرتنی خوو ره‌وشته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
4-له‌ڕێی زمانی دایكه‌وه منداڵا ده‌توانێت زیاتر خودی خۆی بناسێنێت، هه‌ست به ناسنامه‌ی خۆی بكات.
5-منداڵا به زمانی دایكی ده‌توانێت، تواناكانی خۆی بچه‌سپێنێت‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بپارێزێت.
6-خوێندن به زمانی دایك یارمه‌تیده‌رێكی باشه له سه‌ركه‌وتنی منداڵا له‌ڕووی ئه‌كادیمی‌و زانستیه‌وه، زانیارییه‌كان باشتر وه‌رده‌گرێت‌و ده‌توانێت باشتر گوزارشت له‌ناخی خۆی بكات.
له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه، هۆكارێكی باشه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست‌و سۆز به‌رامبه‌ر ده‌وروپشت‌و یارمه‌تیده‌رێكه بۆ گه‌یشتن به هاوسه‌نگی هۆش‌و ده‌روونی.
فێربوونی زمانی دووه‌م له پرۆسه‌ی فێركردندا گرنگی خۆی هه‌یه :-
1-یارمه‌تیده‌رێكی باشه له سه‌فه‌رو گه‌شت، په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵا كه‌سانی ده‌وروبه‌ردا، به‌تایبه‌تی له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌رزدا.
2-ئه‌وكه‌سانه‌ی زمانی زیاتر ده‌زانن، زیره‌كترن له‌وانه‌ی كه ته‌نها زمانێك ده‌زانن‌و ئاسانتر ده‌گه‌نه رۆشنبیری زمانه‌كانی تر.
3-فێربوونی زمانی دووه‌م چالاكی مێشك زیاتر ده‌كات، یارمه‌تی پاراستنی ده‌ماره‌كانی مۆخ‌و مێشك ده‌دات.
4-یارمه‌تیده‌ره بۆ كرانه‌وه به رووی شۆڕش‌و ناسینی كه‌سانی تر‌و له خۆدروستكردندا رۆڵێكی باڵای هه‌یه.
س\ كه‌واته لێره وه ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ مان ڕوون بكه‌یته‌وه گرفته‌كانی خوێندن چیه به زمانی دووه‌م؟
گرفته‌كانی خوێندن به زمانی دووه‌م:
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه خوێندن به زمانی دووه‌م له سه‌ره‌تادا، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵا هه‌یه، كارده‌كاته سه‌ر زمانی دایك، بۆیه زۆر له زاناكان پێیان باشه ئه‌م پرۆسه‌یه دوابخرێت بۆ دوای (9) ساڵی له‌پێناو پاراستنی زمانی دایكدا، بێگومان كه زمان ون بوو بنه‌چه‌و ره‌سه‌ن ون ده‌بێت، زمان یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان‌و بیری مرۆڤ، زمان ته‌مه‌نی درێژتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی زیاتر بێت، هه‌ر لێره‌وه چه‌ندین گرفتی خوێندن به زمانی دووه‌م ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
1-فێربوونی زمانی دووه‌م له سه‌ره‌تادا لای منداڵا ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسا زمانییه‌كانی زمانی دایك، وا له منداڵا ده‌كات جارێكی‌تر به یاساكانی زمانه‌كه‌ی خۆیدا بچێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی دووه‌م.
2-چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌ره‌تا زمانی دووه‌م وه‌رده‌گرن، زمانی دایكیان كه‌موكوڕیی تێده‌كه‌وێت، چونكه ناتوانێت له‌یه‌ك كاتدا دوو یاسا‌و دوو ده‌ستوری دوو زمان به رێكوپێكی وه‌ربگرێت، له‌وباره‌دا یه‌كێكیان زاڵا ده‌بێت، كه به زۆری زمانی دووه‌مه یاخود تێكه‌ڵیان ده‌كات‌و ده‌بێته هۆی ناته‌واوی له یاسا زمانییه‌كاندا زمانی یه‌كه‌م كه‌ل ده‌بێت.
3-شلایخه‌ر (Shlaykher) پێی وایه فێربوونی زمانی دووه‌م هه‌ندێك منداڵا له داهێنان‌و بیركردنه‌وه دواده‌خات، ده‌بێته هۆی خنكاندنی زمانی دایك.
4-فێربوون به زمانی دووه‌م، كێشه‌یه‌كه وا له منداڵا ده‌كات، دایك‌و باوكیش په‌لكێش ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی له كێشه‌كه‌یداو ئه‌وانیش هه‌وڵی فێربوونی بده‌ن، زۆرجار ته‌له‌فزیۆن‌و ئامێره ئه‌لكترۆنی‌و یارییه‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌كارده‌هێنن.
5-فێربوون به زمانی دووه‌م ده‌بێته هۆی داڕمانی توانای خوێندكار‌و ده‌ركه‌وتنی باری ده‌روونی خراپ‌و كه‌متوانایی له فێربووندا. هه‌روه‌ها زمانی دووه‌م ده‌بێته ژاوه‌ژاوێك (تشویش) و تێكه‌ڵكردنی بیره‌كان لای منداڵا، كه له سه‌ره‌تادا ته‌نها یاساكان تێكده‌شكێن‌و دواتر زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌كانیش تێكده‌چن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته هۆی داخورانی زمانی دایك، له‌وانه‌شه له كۆتاییدا بیمرێنێت.
به‌مجۆره، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاگاداربین، منداڵا له ده‌ریای زمانی دووه‌مدا نوقم ده‌بێت‌و دواجار چاره‌سه‌ركردنی كارێكی ئاسته‌مه. نابێت ئه‌م كێشه‌یه هه‌روا به ساده‌و ساكاری وه‌ربگرین، چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌شه ناكات‌و پێشناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر زمانی دایكی نه‌بێت.
فێربوون به زمانی دایك كلیلی سه‌ركه‌وتنی منداڵه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زمانی دووه‌م كه‌لێن‌و بۆشایی له منداڵدا دروست ده‌كات‌و تاكه‌كان له‌یه‌كتری دوورده‌خاته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه له كوردستاندا زۆر به خێرایی بڵاوبۆته‌وه، دایك‌و باوك منداڵان ده‌نێرنه ئه‌م خوێندنگایانه، به‌ڵام زۆرجار ناچارییه، چونكه خوێندنگا كوردییه‌كان سه‌ره‌ڕای بوونی پرۆگرامی باش له هه‌ندێك بواردا، به‌ڵام نه‌بوونی كادری پێویست‌و خراپی خوێندنگاكان له‌ڕووی چه‌ندێتی‌و چۆنێتی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌و كه كاتی خوێندن نه‌گونجاندنی له‌گه‌ڵا كاتی كاری دایك‌و باوكدا وایان كردووه، كه منداڵا بنێرێته ئه‌و خوێندنگایانه.
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بین ئه‌مه ئاكامی باشی نابێت، وای لێدێت زمانی دایك له ژیانی منداڵدا ده‌رده‌چێت، وشه‌و زاراوه‌كان ده‌بن به زمانی دووه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره، منداڵان حه‌زو سۆز‌و خۆشه‌ویستیان بۆ زمان‌و كه‌لتورو رۆشنبیری‌و مۆسیقا‌و گۆرانیان به زمانی دایكیان نامێنێت.
كوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تایی ئه‌م دیارده‌یه‌دایه، پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كاربكه‌ن بۆ چاككردنی خوێندنگا كوردییه‌كان له‌ڕووی چۆنایه‌تی‌و چه‌ندایه‌تیه‌وه، گرنگی به پرۆگرام‌و توانای زانستی‌و په‌روه‌رده‌یی مامۆستایان‌و خوێندكاران بدرێت.
له خوێندنی زمانی دووه‌مدا سێ جۆر خوێندنگا ده‌ستنیشانده‌كرێن، كه تیایدا پله‌وپایه‌ی زمانی یه‌كه‌م‌و دووه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانیش:
1-ئه‌و خوێندنگایانه‌ی، كه خوێندن به زمانی دووه‌مه، زمانی دووه‌م زاڵا ده‌بێت به‌سه‌ر زمانی یه‌كه‌مدا، به‌جۆرێك زمانه‌كه له خوێندن‌و هه‌ڵسوكه‌وتدا جێی زمانی یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه، زمانی یه‌كه‌م ده‌بێته زمانی دووه‌م.
2-ئه‌و خوێندنگایانه‌ی، كه نیوه‌ی پرۆگرام به زمانی دایكه‌و نیوه‌كه‌ی تر به زمانی دووه‌م، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌روونی خراپی له‌سه‌ر خوێندكار، به‌تایبه‌تی له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا ده‌بێت.
3-ئه‌و خوێندنگایانه‌ی كه له سه‌ره‌تاییدا پرۆگرام به زمانی دایكه، پاشان له ناوه‌ندی (پۆلی حه‌وت به‌دواوه) زمانی دووه‌م ده‌خوێنرێت. ئه‌مجۆره زمانی دایك ده‌پارێزێت‌و منداڵه‌كه‌ش له ژاوه‌ژاو (تشویش) ده‌پارێزێت، ئه‌م چه‌شنه‌یان له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێت.
له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له فێركردنی زمانی دووه‌مدا، له‌و ناوچانه‌ی كه زمانی دایك زمانی ستانده‌ر نییه، ده‌بێت چه‌ند خاڵێك ره‌چاو بكرێت:
1.نابێت هۆكاری سیاسی پاڵنه‌ر بێت له هه‌ڵبژاردنی زمانی دووه‌مدا.
2.پێویسته له‌كاتی فێركردندا، نه‌رمی به‌كاربهێنرێت، فشار به‌كارنه‌هێنرێت، بۆئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان بۆ زمانه‌كه زیاتر بێت، له‌هه‌مان كاتدا زمانی دایكیشیان لا پیرۆز‌و گرنگ بێت.
3.گرنگی زمانی دووه‌میان بۆ روونبكرێته‌وه، فێری ئه‌وه بكرێن كه زمانی دووه‌م زمانێكی كاتیی نییه، هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستاندا، زمانی دایك به بێ بایه‌خ سه‌یرده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بارێكی ده‌روونی خراپ لای منداڵا دروست ده‌كات، تا وای لێ دێت زۆرجار به‌ربه‌ره‌كانی زمانی دووه‌م بكات.
4.پێویسته په‌روه‌رده پشتگیری ئه‌م پرۆژه‌یه بكات، ژینگه‌یه‌كی له‌بار دروستبكات، بۆ فێربوونی زمانی دووه‌م، ئه‌ویش به:
ا-هه‌وڵبدرێت مۆدێل‌و فێركردنی دوو زمانی گرنگی پێبدرێت.
ب-گفتوگۆ‌و وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوون به كۆنفرانس‌و كۆنگره‌ی زانستی.
پ-هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و زمانانه‌ی كه خه‌ریكه له‌ناوده‌چن، به كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و زار‌و زمانه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌و كتێبی تایبه‌ت به‌و زمان‌و زارانه بنوسرێت‌و پشتگیری قسه‌پێكه‌رانی بكرێت، له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه بۆ مانه‌وه‌و له‌ناونه‌چوونیان.
PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19