riklam

شاژنی به‌ریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت

جیهان 04:51 PM - 2022-02-20

كۆشكی شاهانه‌ له‌پاكینگهام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20-2-2022، رایگه‌یاند پشكنینه‌كان پشتڕاستیان كردۆته‌وه‌ كه‌ شاژن ئه‌لیزابیسی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بووه‌.

كۆشكی شاهانه‌ راشیگه‌یاند كه‌ شاژن ئه‌لیزابیسی دووه‌م چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ساده‌ی لێده‌ركه‌وتووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ئازاریان پێوه‌ده‌چێژێت و پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ناو كۆشكی وندسور له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی به‌شێك له‌ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ شاژن ئه‌لیزابیسی دووه‌م رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6ی 2ی 2022 ئاهه‌نگی هه‌فتاهه‌مین ساڵیادی چوونی بۆ سه‌ر ته‌ختی شاهه‌نشایی ئه‌نجامداو راشیگه‌یاند كه‌ هیوای هه‌یه‌ كامیلای هاوسه‌ری ئه‌میر تشارلز جێگری شانشین نازناوی شاژن هه‌ڵبگرێت به‌و پێیه‌ی هاوسه‌ری بووه‌ له‌كاتی چوونه‌ سه‌ر ته‌ختی شاهانشایی، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك  كۆتایی به‌و مشتومڕه‌ هه‌ستیاره‌و درێژخایه‌نه‌ هێنا كه‌له‌نێو هاووڵاتیانی به‌ریتانیادا هه‌بوو.

هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی یۆبیلی پلاتینی چوونه‌ سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌، شاژن ئه‌لیزابیسی دووه‌می ته‌مه‌ن 95 ساڵ رایگه‌یاند هیوای راستگۆیانه‌ی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كامیلا خه‌سڵه‌تی شاژنی هاوسه‌ری شا (كوین كونسورت) هه‌ڵبگرێت كه‌ له‌دوای مردنی، ته‌ختی شاهه‌نشایی بۆ تشارلزی كوڕی به‌میرات بۆ هێشتۆته‌وه‌.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket