riklam

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات

کوردستان 01:40 PM - 2022-02-19

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی پشوەکانی ئەمساڵی خوێندنی بۆ مانگی 3 راگەیاند و ئاماژەی بەدەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی کرد، کەلەمڕۆوە دەستپیدەکات.

 

دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12 ی ئامادەیی ئەمڕۆ شەممە 19-2-2022 دەستیپێکرد و لە سلێمانیش لە سنوری دوانزە پەروەردە تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم قەزا و ناحیەکان و ناوشاری سلێمانی بە بونی 80 هۆڵی تاقیکردنەوەو بەبەشداری 2 هەزار و 880 خوێندکار بەڕێوەدەجێت.

 

وتیشی: 916 خوێندکاری بەشی وێژەین و لە 23 هۆڵدا شوێنیان کراوەتەوەو هەزار و 812 خوێندکاریش بەشی زانستین و لە 41 هۆڵدا شوێنیان کراوەتەوە و 152 خوێندکاری بەشی پیشەیشمان هەیە کەلە 16 هۆڵدا شوێنیان کراوەتەوە و هەموو رۆژێک سەعات 1 تاقیکردنەوە دەستپێدەکات.

 

ئەوەشیخستەروو: جێی داخە کە وتەیەکی من لە کۆبونەوەیەکدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەهەڵە گەیەندراوەتە هاوڵاتیان و تەنها بەشێکی ڤیدیۆکە بڵاو بوەتەوە، کەمن رونکردنەوەم یاوەو ئاماژەم بەوە کردوە کەئەو قسەیە لەرووی لایەنی ئیداریەوە وتراوەو وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن ژنانەوە بۆ دایکایەتی و نەخۆشی و سەفەر و سەرپەرشتی نەخۆش و بەخێوکردنی منداڵ کێشەی ئیداری دروست دەکات.


هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، کە پشوەکانی مانگی 3 بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 18ی مانگ کە رۆژی هەینییە دەستپێدەکات، هەتا 25 ی مانگ کەماوەی هەفتەیەک دەکات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket