riklam

شەکر.. ژەهری سپی

هەمەڕەنگ 10:25 AM - 2022-02-19

زیانەکانی خواردنی شەکری سپی …!!

١ـ کاریگەریی لەسەر تواناکانی مێشك و زاکیرە دەبێت.

٢- ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاتر دەکات.

٣- ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی زیاتر دەکات، بەهۆی زیادکردنی چەورییەکان لە جەستەدا.

٤- زیادبوونی شەکر لە خواردنەکاندا وادەکات ڤیتامینەکان لە جەستەدا کەمببنەوە.

٥- ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاتر دەکات، تەنانەت یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

٦- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

٧- یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە و زیادبوونی گەشەی ئەو حاڵەتە.

٨- کاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگری دەبێت.

٩- ئەگەری تووشبوون بە کلۆربوونی ددان زیاتر دەکات، هەوکردنی پوك زیاتر دەکات، بەکتریا لەناودەمدا زیاتر دەکات، بۆنی ناودەم زیاتر دەکات.

١٠- کاری جگەر تێكدەدات و گرفتەکان زیاتر دەکات.

 

PUKmedia کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket