riklam

ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی شوێنه‌واری له‌ تونێلێكی موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌

عیراق 05:39 PM - 2022-02-17

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شوێنه‌وار له‌پارێزگای موسڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17- 2-2022، دۆزینه‌وه‌ی 36 پارچه‌ی شوێنه‌واری له‌ناو تونێلێكی پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ئاشكراشیكرد به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییانه‌ی پێیان گه‌یشتووه‌ باسیان له‌بوونی ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی شوێنه‌وار كردووه‌ كه‌ له‌یه‌كێك له‌تونێله‌كانی نزیك یه‌كتربڕی عه‌زاوی، پاشان به‌مه‌به‌ستی ووردبینیكردن له‌زانیارییه‌كان ناوچه‌كه‌ گه‌مارۆدراو هێزێك له‌له‌فه‌وجی سێ له‌لیوای سێی فیرقه‌ی شانزه‌ی پیاده‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شوێنه‌واری موسڵ ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌و له‌گه‌ڵیشیاندا لیژنه‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری موسڵ ئاماده‌ بوبوون.

راشیگه‌یاند: توانرا تونێله‌كه‌ ئاشكرا بكرێت و 36 پارچه‌ی شوێنه‌واری جیاوازی تێدا بدۆزرێته‌وه‌ كه‌سه‌رجه‌میان هی شوێنه‌واری موسڵ بوون و له‌لایه‌ن تیرۆستانی داعشه‌وه‌ دزرابوون و سه‌رجه‌م پارچه‌كانیش راده‌ستی لیژنه‌ی شوێنه‌وار كرانه‌وه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شوێنه‌واری موسڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket