riklam

وێنه‌.. ئاهه‌نگی ده‌رچوانی زانكۆی سلێمانی

کوردستان 11:47 AM - 2022-02-17

ئەمڕۆ 17-2-2022، بە ئامادەبوونی د. خەتاب شێخانی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و كەسوكاری خوێندكارانی، دەرچوو، لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی زانكۆ، ئاهەنگی 35 هەمین خولی دەرچووانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ساڵی 2019- 2020، بەڕێوەچوو، كە لەو ساڵەدا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ئەنجامنەدرا. 

سەرەتای مەراسیمەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، لەگەڵ وتنەوەی مارشی نیشتمانی ئەی ڕەقیب، دواتر وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە لایەن پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، خوێندرایەوە، كە تێیدا پیرۆزبایی گەرمی لە خوێندكارانی دەرچوو كردو هیوای خواست كە لە ئایندەدا بتوانن بەو پسپۆڕی و زانستەی كە لە زانكۆدا وەریانگرتووە خزمەت بە وڵاتەكەیان بكەن ، چونكە ئەوە ئەو خوێندكارە دەرچووانەی ئەمڕۆن كە لە ئایندەیەدا ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن. 
پاشان سوێند خواردنی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە خوێندكاران خوێنراو، لەلایەن پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە خوێندكارانی دەرچوو بەخشرا.


PUKmedia فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket