وڵاتی چین زیاتر بناسه
جیهان 08:59 AM - 2022-02-17
چین كه ناوه ره‌سمییه‌كه‌ی كۆماری میلیی چینه، یه‌كێكه له‌وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان و گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانیشه له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، ئه‌مانه‌ی خواره چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م وڵاته.
-ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتره له‌چوار ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. له‌ئێستادا زیاتر له‌یه‌ك ملیار‌و 400 ملیۆن كه‌سه.
-له‌سه‌دا 60.7ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته له‌ناوچه شارستانییه‌كاندا ده‌ژین.
-مێژوی شارستانییه‌تی چین بۆ حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
-زانایان شارستانێتیی چین به یه‌كێك له‌چوار شارستانێتییه مه‌زنه دێرینه‌كه‌ی جیهان ده‌ناسێنن.
-خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌شت زمانی جیاواز به‌كارده‌هێنن كه یه‌كێكیان ما‌ندارینه.
-هه‌موو ساڵێك ئه‌م وڵاته توشی لافاو، زریان، تسونامی، زه‌مینله‌رزه‌و وشكه‌ساڵی ده‌بێت.
-له‌هه‌موو 10 كه‌سێكی جیهان، دوانیان چینییه.
-خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابورییه له‌جیهانداو راسته‌وخۆ دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت له‌م رووه‌وه.
-چین به" شانشنی گوڵ"یش ناسراوه.
-روباری یانگتسی كه ده‌كه‌وێته ئه‌م وڵاته‌وه، گه‌وره‌ترین روباره له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ری ئاسیادا.
-حكومه‌تی چین خاوه‌نی سه‌رجه‌م پانداكانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. پاندا ورچی چینیشی پێده‌ووترێت.
-له‌ڕوی روبه‌ره‌وه سێیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته له‌جیهاندا. روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی نۆ ملیۆن و 600 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
-له‌كۆی ئه‌و 130 گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ره‌ی له‌جیهاندان، 35یان له‌م وڵاته‌دان. ئه‌م ژماره‌یه‌ش زۆرترینه به به‌راورد به هی هه‌ر وڵاتێكی تری جیهان.
-له‌ڕوی به‌رهه‌مهێنانی ئاڵتونه‌وه، پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. ساڵانه 404 تۆن له‌م كانزا به‌نرخه به‌رهه‌مده‌هێنێت. بڕی ئاڵتونی یه‌ده‌گیشی دوو هه‌زار تۆنه.
-دیواری مه‌زنی چین یه‌كێكه له‌دیارترین پێكهاته‌كانی چین. به‌رزییه‌كه‌ی 20 پێ بۆ 46 پێ ده‌بێت و درێژییه‌كه‌ی 21 ملیۆن مه‌تر تێده‌په‌ڕێنێت. دروستكردنی نزیكه‌ی بیست ساڵی پێچووه.
-دراوی كاغه‌ز داهێنانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یه‌و به دیاریكراوی له‌نێوان ساڵی 618 بۆ 907ی زاینی داهێنراوه.
- ته‌نها له‌مانگی 12ی 2019، سه‌دو 75 ملیۆن و 290 هه‌زار مۆبایل له‌م وڵاته به‌رهه‌مهێنراون. هواوی، ئۆپۆ، ڤیڤۆو ریڵمی دیارترین كۆمپانیاكانی بواری دروستكردنی مۆبایلن له‌م وڵاته‌و به‌شێكی زۆری بازاڕی مۆبایلیان كۆنتڕۆڵكردووه له‌جیهاندا.
-به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه پێشتر بیستبێتت، ئاسمانه‌وانه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه دیواری مه‌زنی چین، له‌بۆشایی ئاسمانه‌وه نابینرێت، به‌ڵام روناكیی شاره‌كان له‌شه‌وداو هه‌ره‌مه‌كانی جیزه له میسر ده‌بینرێن.
-كۆماری چین له‌ساڵی 1912 دامه‌زراوه
-بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌دوو هه‌زار ساڵ، ئیمپراتۆر حوكمی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه. له‌كۆی زیاتر له پێنج سه‌د ئیمپراتۆر كه له‌و ماوه‌یه‌دا حوكمی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه، ته‌نها یه‌كێكیان ژن بووه، ئه‌ویش ناوی وو بووه كه له‌ساڵی 690 بۆ 705ی زاینی حوكمی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه. ئه‌م خانمه بینا له‌سه‌ر لێهاتویی و به‌هره به‌رپرسه‌كانی داده‌مه‌زراند نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزمایه‌تی.
-ته‌نها له‌ساڵی 1996 چین 600 هه‌زار تۆن قارچكی به‌رهه‌مهێناوه.
-چینییه‌كان پێش خه‌ڵكی وڵاتانی تر كلێنسی توالێتیان به‌كارهێناوه.
-كۆلاره له‌ساڵی پێنجی پێش زاین، له‌م وڵاته بۆ زیاتر له‌مه‌به‌ستێك داهێنراوه.
-یاری باسكه به‌ربڵاوترین وه‌رزشه له‌م وڵاته. نزیكه‌ی 800 ملیۆن كه‌سی ئه‌م وڵاته ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن.
-ده‌وڵه‌مه‌ندترین مرۆڤی ئه‌م وڵاته جاك مایه كه خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی عه‌لیبابایه. جاك ما له‌دایكبوی ساڵی 1964ه‌و سامانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 37 ملیار دۆلاره.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/
PUKmedia ئا / والی عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24