riklam

سلێمانی.. كه‌مپینی كتێب له‌ په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ناحكومی ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان 09:45 PM - 2022-02-16

به‌ئامانجی زیاتر گرنگیدان به‌ كتێب و خوێندنه‌وه‌، كتێبخانه‌ی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی ناحكومی ئیڤێنتێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت ،كه‌ تێیدا فێرخوازان و مامۆستایان به‌شدار ده‌بن له‌ پێشكه‌شكردنی هه‌ر كتێبێك كه‌ خۆی بیه‌وێت و له‌ هه‌ربوارێكدا بێت كه‌ سوود به‌ هه‌مووان بگه‌یه‌نێت. 

چالاكییه‌كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 21-2-2022 ئه‌نجام ده‌درێت،په‌یمانگاكه‌ش داواكاره‌ هه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێك كتێبێك پێشكه‌ش بكات وه‌ك دیاری ده‌توانێت به‌شداربێت و ناوی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ بنووسێت كه‌پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی په‌یمانگه‌ی ده‌كه‌ن.

په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی ناحكومی یه‌كه‌م په‌یمانگه‌ی ناحكومییه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ سێكته‌ری وه‌رزشییدا.

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی ( ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣) به‌ فه‌رمی دامه‌زراوه‌ ، په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سلێمانی ناحكومی له‌ ئێستا هه‌شته‌مین ساڵی كردنه‌وه‌یه‌تی كه‌ زیاتر له‌ (٣٠٠) فێرخوازی له‌ خۆ گرتووه‌ له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه‌.

خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی (٥) پێنج ساڵه‌ كه‌ فێرخواز له‌ دوای به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی (٩)ی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز ده‌رچووان بڕوانامه‌ی دبلۆمیان پێده‌به‌خشرێت له‌ بواری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیدا.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket