riklam

ئەسفەھان : ژنە رۆژنامەنوسە کوردەکان رێزلێنانیان بۆکرا

ژنان 03:30 PM - 2022-02-16

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٢/١٦ لە كەمپی فێركاریی شەهید بەهەشتی لە شاری ئەسفەهان ، لە چوارچێوەی خولی فێركردن و راهێنانی راپۆرت و هەواڵ ،رەزای رەحمەتییان سەرپەرشتیاری ئیدارەی خولەكە مەراسیمێكی رێكخست بۆ ژنانی رۆژنامەنوسی کورد كەئێستا لە شاری ئەسفەھانن بۆ بەشداریكردنی لە خولەكە. 

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ بەڕۆژی باوکان وپیاوان دیاریی كرابوو ، ھەربەو بۆنەیەشەوە مەراسیمێك بۆ پیاوان و باوكانی بەشداربووی خولەکەدا ئەنجامدرا. 

 

سەرپەرشتیارانی ئەو خولە بەھەمان شێوە بە پێویستیان زانی ژنانی رۆژنامەنوسی خولەكەش بەسەر بكەنەوە گوڵی خۆشەویستییان پێشكەش بكەن و رێز لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگە و بواری رۆژنامەنوسیدا بەرز بنرخێنن.

PUKmedia سیڤان ئازاد 
‎فۆتۆ / ئارام حەمەعەلی/ ئەسفەهان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket