riklam

بەوێنە.. مۆزەخانەی سەربازی ستۆكهۆڵم

هەمەڕەنگ 01:47 PM - 2022-02-15

مۆزەخانەی سەربازی مۆزەخانەیەكی حكومی سویدیە لە شاری ستۆكھۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتەیە، نزیكەی سەد هەزار پێداویستی لە چەكی قورس و سوك و كەل و پەلی سەربازی و جەنگ و تەقەمەنی لە خۆ گرتووە، زۆربەی زۆری ئەوكەل و پەلانە لەلایەن سەربازەكانی سویدەوە بەكار هاتووە.

مێژووی چەك و تەقەمەنییەكان و پۆشاكەكان و كەرەستە و پێداویستییەكانی ناو ئەم مۆزەخانە سەربازییە دەگەڕێتەدە بۆ سەدەی شانزە واتە لە ساڵانی هەزار و 500 ساڵ بەدواوە هەتا ئەمڕۆ پرێزراوە، لەناو مۆزەخانەكەدا زۆرێك لەچەك و تەقەمەنی و جل و بەرگی سەربازی بەكار هاتووە ھەن دەلالەت لە بوونی شەڕ و كاریگەرییەكانی شەڕ لەسەر تاكی سویدی لە ناو وڵاتی سوید دەكات، هەندێك لەو كەلوپەل و چەكانەش مێژووەی دروستكرنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ خودی وڵاتی سوید و هەندێكیشیان پاشماوەی جەنگەكانن لەلایەن داگیركەرانی سویدەوە  بەجێماون و هەتا ئێستاش لەلەم مۆزەخانەیەدا ماوە و پارێزگاریان لێكراوە.

مۆزەخانەی سەربازی لەساڵی 2005 بەباشترین و یەكەم مۆزەخانەی شاری ستۆكهۆڵم لە وڵاتی سوید هەڵبژێردرا.

PUKmedia  فەلاح ئەحمەد رەشید-سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket