riklam

ژنێك ده‌ستگیركرا كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشیكردبووه‌ سه‌ر ژنێكی به‌ته‌مه‌ن

کوردستان 12:40 PM - 2022-02-15

مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ژنێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشی كردبووه‌ سه‌ر ژنێكی به‌ته‌مه‌ن كه‌ كه‌سی نزیكی خۆی بوه‌و به‌زۆر پاره‌ی لێسه‌ندبوو .

دوای ئه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بونی ڕوداوێكی هێرشكردنه‌ سه‌ر ژنێكی به‌ته‌مه‌ن، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات چونه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت. 

تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌چه‌قۆ ھێریشیكردبوه‌ سه‌ر كه‌سێكی نزیكی خۆی كه‌ژنێكی به‌ته‌مه‌ن بووه‌و  برینداری كردبو، وه‌ بڕی 18 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دیناری به‌زۆر لێسه‌ندووه‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (گ ، ی ، ف) له‌دایكبووی 1973 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا كه‌ بردویه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌قۆیه‌كدا.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket